گەنجینەی ووڵاتێك لە ماڵی ژنە سواڵکەرێك دۆزرایەوە

 

پۆلیسی نەجەف لە کاتی پشکنینی ماڵی ژنە سواڵکەرێکی کۆچکردوو بە سەدان ملیۆن پارەی چاپی عیراقی و بیانی و خشڵی زێـڕیان دۆزیەوە کە بە کیسەی نایلۆن داپۆشرابوون

لە کاتی جیاکردنەوە و ژماردنی پارەکە بینیان 72 ملیۆن و 322 هەزار دینار عێراقیە و 562 دۆلاری ئەمریکی و 90 ڕیالی سعودی و 119 لیرەی لوبنانی و 300 دیناری کوێتی و 10 یۆڕۆ و 440 توومەنی ئێرانی و 70 ڕوپیەی ئەفغانی و 320 ڕوپیەی پاکستانی و هەندی پارەی هیندی و هەندێکیشیان نەزاندراوە هی کامە ووڵاتە جگە لە کۆمەڵە خشڵێکی زێـڕ

Back to top button