کۆشکەکەی سەدام حسێن ناکۆکی دروست دەکات

 

عالیە نوسەییف ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات کە ناکۆکی کەوتۆتە نێوان دوو هۆزی دیاری عێراق لەسەر کۆشکێکی سەدام حسێن لە ناوچەی ڕەزوانییە لە بەغدای پایتەخت

نوسەییف لە بڵاوکراوەیەکی ڕوژنامەوانیدا باسی مافیای زەوی وزار دەکات کە چۆن شەڕ لەسەر شوێنە نایابەکان دەکەن بـۆ قازانجێکی زیاتر و یاساشکێنی دەکەن

عالیە دەڵێت:
پاش پێشکەش کردنی داواکاریەکان بۆ فرۆشتنی کۆشکەکە ناکۆکی کەوتە نێوان دوو هۆز و بەو هۆیەوە زیادکردنەکە ئەنجام نەدرا و کەسێك لەم دوو هۆزە بەسەر ژووری بەرپرسێکی حکومەتدا دەدات و سوکایەتی پێدەکات بە ھۆی ئەوەی ڕێگر بووە لەوەی کۆشکەکە ببێتە ھی ئەو ھۆزە

Back to top button