لە “خواكوڕك”ـەوە دەقی یاسای كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بخوێنەوە

پەرلەمانی كوردستان لە دانیشتنی ژمارە پێنجی ئاسایی خولی بەهارە لەساڵی یەكەمی خولی پێنجەمی هەڵبژاردن بە سەرۆكایەتیی د.ڤالا فەرید ئیبراهیم، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمان و منی نبی قەهوەچی، سكرتێری پەرلەمان پێشنیازی یاسای كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتیی هەرێمی پەسند كرد.
پڕۆژەكە پێشتر لەلایەن پارتی و گۆڕان و یەكێتییەوە كۆ دەنگی لەسەر هەبوو، بۆیە بەدەنگی 89 پەرلەمانتار پەسەند كرا.