رۆژنامەیەكی بەریتانی: ئەبوبەكر بەغدادی لە عێراقە ئەگەری گەڕانەوەی بەهێزی داعش هەیە
دوای ئەوەی لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی ئەمیری داعش ئەبو بەكر بەغدادی پەیامێكی بڵاوكردەوە, تێیدا هەڕەشی لە چەند وڵاتێكی ئەورووپا كرد, لەگەڵ گرتە ڤیدیۆییەكە، گومانی زیاتریان خستووەتە سەر ئەوەی، كە ئەبووبەكر بەغدادی لە بیابانەكانی عێراق خۆی شاردبێتەوە.
رۆژنامەی (تێلیگراف)ی بەریتانی لە زاری چەند سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاشكرای كردووە، بەغدادی لە بیابانەكانی رۆژئاوای عێراق و نزیك لە سووریا خۆی حەشار داوە، ئاماژەی بەوەش داوە، ئەو ناوچەیەشی سەرۆكی داعشی لێیە، رێژەیەكی زۆر كەم دانیشتوانی هەیە.
هەروەها چاودێرانی ئەمنی پێیان وایە، دۆخی ناوچە سوننەكان لە عێراق، بەتایبەتی مووسڵ، كە بە دەستی میلیشیاكانی حەشدی شەعبییەوەیە لەبارە بۆ دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش و كەوتنێكی دیكە، چونكە شارەكە نغرۆی گەندەڵی بووە و لە دۆخێكدایە میلیشیای چەكداری حوكمی شارەكە دەكات و ئەوانیش بازرگانی بە ژیانی خەڵك و نەوتی قاچاخ و تەنانەت كۆنە ئاسنیشەوە دەكەن.