سەردانەکەی پۆمپیۆ بۆ عێراق هەرای ناوەتەوە
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێکی لە ناکاو پێشتر رانەگەیێندراو سەردانی عێراقی کرد، سەردانەکەی پۆمیۆ مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا بە جۆرێک به‌شێك له لایه‌نه‌كان له‌و باوه‌ڕه‌دان، ئه‌م سه‌ردانه‌ی پۆ‌مپێیۆ بۆ رزگاركردنی عێراقه له سوپای پاسدارانی ئێران و به‌شێكی دیكه‌ش كه هاوسۆزن له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌م سه‌ردانه‌ی پۆ‌مپێیۆ ئیدانه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت خاكی عێراق بۆ لێدانی وڵاتانی ناوچه‌كه به‌كاربهێنێت.
له‌مباره‌یه‌وه میسال ئالووسی، سه‌رۆكی حزبی ئوممه‌ی عێراقی له كاردانه‌وه‌یه‌كدا دووپاتیكرده‌وه، سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ به‌غدا بۆ رزگاركردنی عێراقه له سوپای پاسداران و میلیشیاكان.
ئالووسی ده‌شڵێت: ئه‌مریكا باش هه‌ستی به مه‌ترسی كۆنتڕۆڵكردنی عێراق له لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێران و میلیشیاكانه‌وه كردووه، بۆیه ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێك بۆ رزگاركردنی عێراق له كۆنتڕۆڵی سوپای پاسداران و میلیشیاكان كردووه.
سه‌رۆكی حزبی ئوممه‌ی عێراقی جه‌ختیشی كرده‌وه، بۆ هه‌ر پێویستییه‌ك كه مه‌به‌ست لێی رزگاركردنی عێراق بێت له كۆنتڕۆڵی سوپای پاسداران و كاركردن بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و میلیشیایانه‌ی بۆ ئێران كار ده‌كه‌ن، ئه‌مریكا پاڵپشتی حكوومه‌تی عێراق ده‌كات.
له به‌رامبه‌ریشدا به‌شێك له لایه‌نه‌كان له‌و سه‌ردانه‌ی پۆ‌مپێیۆ نیگه‌رانن، به‌تایبه‌ت ئه‌و لایه‌نه شیعانه‌ی كه ده‌گوترێت له‌گه‌ڵ تاران هاوسۆزن، له‌وانه‌ش هاوپه‌یمانی فه‌تح له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه له‌لایه‌ن هادی عامرییه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، ئه‌و سه‌ردانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به به‌شێك له پڕۆژه‌ی واشنتن له ناوچه‌كه وه‌سف ده‌كات.
كه‌ریم علێوی، په‌رله‌مانتاری فه‌تح له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌غدا سه‌ركه‌وتوو نابێت و دووپاتیكرده‌وه، عێراق نابێته به‌شێك له پڕۆژه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه، هه‌روه‌ك خاكه‌كه‌شی نابێته بنكه‌یه‌ك بۆ لێدانی وڵاتانی دراوسێ.
علێوی له دیدارێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: “سه‌ردانی پۆ‌مپێیۆ بۆ به‌غدا سه‌ركه‌وتوو نابێت و پێشوازیشی لێ ناكه‌ین”، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “عێراق نابێته به‌شێك له پڕۆژه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه و خاكه‌كه‌شی هه‌رگیز نابێته پێگه‌یه‌ك بۆ لێدانی وڵاتانی دراوسێ به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ئه‌جێنداكانی واشنتن”.
علێوی دووپاتیكرده‌وه، “عێراق ئه‌م جۆره سه‌ردانه رانهگهیهندراوانه له خزمه‌تی خۆی نازانێت و باش ده‌زانین كه ئامانج لێی ته‌نیا بۆ پێكاندنی پلانه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه”، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسی، جوگرافی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری به‌هێزی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه، بۆیه ناكرێت ببینه به‌شێك له ئامرازه‌كانی واشنتن بۆ درووستكردنی كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر وڵاتانی دراوسێ”.
له لایه‌كی دیكه‌وه، كوتله‌ی سادیقوونی سه‌ر به عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق له په‌رله‌مانی عێراق، كه له‌لایه‌ن قه‌یس خه‌زعه‌لییه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، نیگه‌رانی خۆیان له‌و سه‌ردانه‌ی پۆ‌مپێیۆ راگه‌یاند و داوای له حكوومه‌تی عێراق كرد، نه‌كه‌وێته ژێر باری ئه‌مه‌ریكا و له پێگه‌ی عێراقێكی به‌هێزه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران بكات.