حەسەن رۆحانی لە پەیامێکیدا بۆ جیهان، هەتا شەست رۆژیدیکە پیتاندنی یۆرانیۆم زیاد دەکەین
دوای ئەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران کشایەوەو ژماەیەک سزای بەسەر ئێران‌دا سەپاندن، لە بەرامبەردا به‌یانی ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه) حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆك كۆمارى ئێران له په‌یامێكیدا بۆ سه‌رۆكى 5 وڵاته به‌شداربوه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه وتى “شكستهێنانى رێككه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه مه‌ترسییه له‌سه‌ر ئێران و جیهانیش”.
هه‌روه‌ها هۆشداری دا، كه دواى 60 رۆژی دیكه ئێران پابه‌ندبون به‌چه‌ند خاڵێكى تره‌وه كه‌مده‌كاته‌وه و پیتاندنى یۆرانیۆم زیاتر ده‌كات.
رونیشیكرده‌وه، چیتر ئێران یۆرانیۆمى پیتێنراو و ئاوى قورس به وڵاتانى دیكه نافرۆشێت، ئه‌گه‌ر دۆسێی ئه‌تۆمى جارێكى دیكه ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى بكرێت، ئه‌وا وه‌ڵامى قورس ده‌درێته‌وه.