وەزارەتی دارایی فەرەنسا ئۆفیسێک لە هەولێر دەکاتەوە بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێم
لەگەڵ بەردەوامی و بەرەو پێشڤەچونی پەیوەندیە دیپلۆماسی و سیاسیەکانی نێوان هەولێر و پاریس، حکومەتی فەڕەنسا بڕیارە ئۆفیسێكی هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی دارایی فه‌ڕه‌نسا له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌و ده‌ست ده‌كرێت به هاوكاریه‌كان بۆ ئاماده‌كاری پڕۆژه یاسایی بودجه‌و وردبینی و چاودێریكردنی خه‌رجییه‌كان و رێكخستنه‌وه‌ی باج.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 8ی ئایاری 2019، وه‌فدێكی باڵای به‌شی هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تیی وه‌زاره‌تی دارایی فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دارایی ئابووری كرد و له‌گه‌ڵ رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی و ئابووری كۆبوونه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سیلڤی ستوغیل، به‌رپرسی به‌شی هه‌ماهه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی دارایی گشتی له وه‌زاره‌تی دارایی فه‌ڕه‌نسا باسی له ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی كرد، كه مه‌به‌ستیانه له ئاماده‌كردنی بودجه، وردبینی و چاودێریكردنی خه‌رجییه‌كان و رێكخستنه‌وه‌ی باج هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكات.
لای خۆیه‌وه رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم باسی له گرنگی فه‌ڕه‌نسا بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد، كه پێشتر له قۆناغه جیاوازه‌كان هاوكاری كوردستانی كردووه و به‌گرنگی زانی كه ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه به‌رده‌وامی هه‌بێت.
وه‌زیری دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌ك وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به هاوكاری پسپۆڕانی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه كار كراوه له‌سه‌ر ده‌روازه‌كان، گومرگ و باج و به سیسته‌مكردنیان و به ئه‌لكترۆنی كردنیان و كارئاسانی ته‌وامانكردوه بۆ زیادكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و كه‌رتی وه‌به‌رهێنان و گه‌شتیاری، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها پشت به نه‌وت نه‌به‌سترێت وه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهات، هه‌روه‌ها 15 بانكیش به ئه‌لیكترۆنی كراون و كاركردن تیایاندا به‌رده‌وامه، هه‌وڵی جدیش دراوه بۆ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌كردن به كاش بگۆڕدرێت، چونكه مامه‌ڵه‌كردن به كاش پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕ و كاری رۆژانه‌ی حكومه‌ت و هاوڵاتیان دواده‌خات.
رێباز حه‌ملان، ئاماده‌ی هه‌موو جۆره هاوكاریه‌كی بۆ شاندی میوان ده‌ربڕی، وه‌فدی میوانیش رایانگه‌یاند، به زووترین كات ئۆفیسێكی هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی دارایی فه‌ڕه‌نسا له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌و ده‌ست ده‌كرێت به هاوكاریه‌كان بۆ ئاماده‌كاری پڕۆژه یاسایی بودجه‌و وردبینی و چاودێریكردنی خه‌رجییه‌كان و رێكخستنه‌وه‌ی باج.