چین : ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران دەبێت بێ کەم و کوڕی بەرێوە بچێت

چین سەبارەت بە بڕیاری چالاکی بوونەوەی ئێران لە سەر هەندێک بەشی ئەتۆمی کە دەبێتە پێشێل کردنی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ، هۆشداری دایە ئێران .

ڕۆژی چووارشەممە 8ی مای ، وەزارەتی دەرەوەی چین هۆشداری دایە ئێران کە دەبێت بە پێی ڕێکەوتنی ساڵی 2015 هەموو خاڵەکانی جێ بەجێ بکات و لە سەر هەموو وڵاتانی بەشدار لەم ڕێکەوتنەش ئەرکی یاساییە .

( گینگ شووانگ ) ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین بە پەیامنێرانی ڕاگەیاندووە ( بەرێوەبردنی هەموو خاڵەکانی ڕیکەوتن ئەرکی هەموو لایەکە .

ئەم هەڵوێستەی چین لە دوای بڕیاری ئێران هاتە ئاراوە کە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران وڵاتانی هاوبەشی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئاگادار کردەوە کە بەشێک لە چالاکیە ئەتۆمیە هەڵپەسێراوەکانی دەست پێدەکاتەوە .

Back to top button