مووسڵ.. داعش هەڵدەکوتێتە سەر ماڵی موختارێک و ۸ کەس لەو ماڵە سەردەبڕدرێت

ئەمڕۆ پێنج شەممە ۹ی ئایار، سەرچاوەیەکی ئەمنی له شارى مووسڵ رایگەیاند، له هێرشێكدا بۆ سەر ماڵی موختارێک لە بەری راستی ئهو شاره، چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش ۸ کەسیان سەربڕی.
سەرچاوەکە لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەڕی “سۆمەرییە نیوز” گوتی، “چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش هەڵیانکوتایە سەر ماڵی موختارێک لە ناوچەی کەوادر کە کەوتۆتە بەری راستی شارى مووسڵ و، موختارەکە و هاوسەرەکەی و هەر ٦ منداڵى ئهو خێزانهيان سەربڕی”.