خالید ڕەشید: نێچیرڤان ئیدریس بارزانی تەجروبەی لەهەمویات زیاترە
هونەرمەندی گەورە خالید ڕەشید لە هەژمارەی تایبەتی خۆی لەتۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوك دەنوسێت، کۆرسی فێربون بۆ هەر کارێک یا هەر پیشەیەك چەند سالێکی ئەوێت هەر چوارسالێك جاریك کۆمەلێك خویندکاری نوێ دەچنە پەرلەمان کەهیچ جۆرە تاقی کردنەوەیەکیان نەکردوە لەو بوارە هەستیارەدا تا بەتەواوی فیر ئەبن ئەگەر فێریش ببن ئەوە خولەکە کۆتایی هاتووە لەئەوروپا ئەزموونی پیشە لەشەهادە گرنگترە هەر بەو پیوەرە نێچیرڤان ئیدریس بارزانی تەجروبەی لەهەموان زیاترە، وە ئەو شەهادانەی لەکوردستان وەرگیراون لەدوای راپەرینەوە نەك خوێندکاران بەلکو مامۆستاکان دەبیت دوبارە بکرینەوە بەخوێندکار بەپێی هەموو ئەو سەرچاوانەی کەلەو بوارەدا رۆژانە دەبینرێن وباس دەکرین و تا ئیستا ژمارەی ئەوکتێبە زانستیانە کەدەکەونە گۆشەی کتیبخانەکانو گۆڤارە زانستیەکانی جیهان لەپەنجەی دەست تیپەر ناکەن وە زانکۆکان نەبونەتە کارگەی بەرهەم هینانی زانست بەداخەوە لەگەڵ ئەوپەری رێزم بۆ مامۆستاو خوێندکارە جدیەکان کەبوون بەژێر لێشاوی ئەو هەموو ستەم وناعەدالەتیەوە ریگایان پی نادەن برەو بەکارەکانیان بدەن.
هونەرمەنەکە تەحەدا دەکات زیاتر نووسیوویەتی، رۆژیك دیت کەئەم قسەیە دەچێتە بواری جیبەجی کردنەوە ئەوە باسی ئەوانەی ئەوروپا ناکەم کەهاتنەوە د، لوسمان کرابوو بە راگری کۆلیجو دوکتۆر زەلیل ی بەنگ کیش بەئوستادی زانکۆ.ئیستا دوای ئەوەی کەشف بون لەئەوروپا دانیشتون وموچەی خانەنشینی وەر ئەگرن.ئەو قورە خەستەی بۆ کورد گیراوەتەوە لەباشور بە دەمو چاوو شەهادە چارەسەر ناکرێت خۆ ئەگەر بەشەهادە بکرایە ژمارەی دوکتۆراو ماستەر لەبواری یاسادا وەکو برادەریک نوسیبوی لەبەریتانیاش ئەوەندە ی لێ نیە. خۆ ئەگەر زانست کارو ئەکادیمی کارەکانی کورد خاوەنی ئەو تایتلە گەورانە بونایە وەکو دەی نوسن لەپیش ناوەکەیان ئەوە وەکو ئەو زانستکارە ئەتۆمیەی روسیا فیکەی بۆ پۆتین لی ئەدا لەدانیستنیکدا لەگەل ئوستادەکانی ئەکادیمیای زانستی روسیا پۆتینی سەرۆکی روسیا دەلێت ئیمە توانیومانە لەبواری وزەی ئەتۆمیدا پیشکەوتنی بەرچاو بەدەست بینن لەئاستی جیهاندا ،ئوستادیکی ئەو بوارە فیکەیەك لی ئەدا ئەلی راوەستە ئەوە من ئەو داهینانەم کردوە تۆ ئیستا خۆتی پیوە با ئەدەی.
لەکۆتایی قسەکانیدا ئەو هونەرمەندە دەڵێت، من موچەکەم هەزار دۆلاریش نیە پۆتینە فەنی هەر لەویدا پۆتین بریار ئەدا کەموچەی هەموو ئوستادەکان دو هێندە زید بکریت ئەوانەی لای ئیمە کە سەرۆک وەزیر یا مەسولیک دەبینن هەر نەی لێم باشترە.