فەرماندەیەک و دوو پێشمەرگە بریندار دەبن

لە کاتی مەشق و ڕاهێناندا، فەرماندەیەکی پێشمەرگەی زێرەڤانی و دوو پێشمەرگەی یاوەری بریندار بوون.

سەید شوکر، فەرماندەی فەوج لە فەرماندەیی لیوای ٣ی کۆماندۆی هێزی پێشمەرگەی زێرەڤان ڕایگەیاند، بەداخەوە کەمێک لەمەوبەر، لە ئاکامی تەقینەوەی هاوەنێک، لە کاتی مەشق و ڕاهێناندا، عەمید ئەسکەندەر گەردی، فەرماندەی لیوای ٣ی کۆماندۆی هێزەکانی زێرەڤانی بریندار بوو.

ڕوونیشی کردەوە کە دوو پێشمەرگەی یاوەری فەرماندەکە، بە سووکی بریندار بوون و ئێستا بریندارەکان بە مەبەستی چارەسەرکردن، گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

Back to top button