ساڵی ٢٠١٩ كۆمەڵی سقەت كرد، بەشێكی دیكەی ئەندامانی ئەو حزبە دەستیان لەكار كێشایەوە
ژمارەیەك كادیر و ئەندامی دیكەی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان، دەست لەكاركێشانەوەی خۆیان لەو حزبە راگەیاند و چاودێرانی سیاسیش پێیان وایە”ساڵی ٢٠١٩ ساڵی سقەتبوونی كۆمەڵی ئیسڵامیە”
لە راگەیەندراوێكدا ژمارەیەك كادیر و ئەندمی كۆمەڵ ئاشكرایان كرد: “لە رۆژی پـێـچشەممە 2019/5/9ەوە، وەکو ئەندام دەست لەکارکێشانەوەمان لەکۆمەڵی ئیسلامی رادەگەیەنین”.
ئەو كادیر و ئەندامانەی كۆمەڵ پێكھاتوون لە:.
1- شوکر عەلی تەھا – کارگێڕی ئەنجوومەن
2- ئیدریس ئەسعەد ئیبراھیم – کارگێڕی ئەنجوومەن
2- رزگار رەسوڵ بابەكر- ئەندام
4- بەشارئیسماعیل حوسێن – ئەندام
5- عەلی مەحموود تەھا – ئەندام
ئەمە دوای ئەوەدێت لە مانگی رابردوودا سێ سەركردەی كۆمەڵەی ئیسلامی بە دوای ئەوانیشەوە ژمارەیەك كادیر و ئەندامی ئەو حزبە دەست لەكاركێشانەوەی خۆیان راگەیاندبوو.