وڵامی ئەرووپاییەکان بۆ تاران: ئێران بۆی نییە کاتمان بۆ دیاری بکات

 

یەکێتی ئەورووپا لە وەڵامێکی فەرمیدا بۆ ئێران ، ڕۆژی پێنج شەممە 9 ی مای ، ڕایگەیاند ئێمە پابەندی ڕێکەتنی ئەتۆمی هەین بەڵام ئێران بۆی نییە ، کاتمان بۆ دیاری بکات .

لە ڕاگەیەندراوەدا کە فدریکا مووگرینی ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئەورووپا و وەزیرانی دەرەوەی هەرسێ وڵاتی بەریتانیا ، ئاڵمانیا و فەڕەنسا واژوویان کردووە ، نیگەرانی خۆیان لە هەمبەر بڕیاری ئێران بۆ کشانەوە لە هەندیکی خاڵی ڕێکەوتنەکە دەربڕیوە .
بە راشکاوی تێیدا هاتووە ( ئێمە دیاری کردنی هەر مۆلەتێک ڕەت دەکەینەوە ) و چۆنیەتی پابەندی ئێران بە ڕێکەوتنی ئەتۆمی و هەروەها ( ئێن پی تی ) بە ووردی چاوەدێری دەکەیین .

Back to top button