هیڤیدار ئەحمەد:ئەوانەی لەدەرەوە خوێندیانەوەو (بڕوانامەیان) هێناوە وەڵاتییان فرۆشت

 

پەرلەمانتارێكی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی وتارێكی لە ژێر ناونیشانی”کێ خوێندەوارەو کێ نەخوێندەوارە؟” بڵاوكردووتەوە و تێیدا ھاتووە:ئەوانەی لەدەرەوە خوێندیانەوەو (بڕوانامەیان) هێناوە
وەڵاتییان فرۆشت، بەڵام لەبەر ئەوەی کاک نێچیرڤان نەخوێندەوارە، ئەم هەرێمەی راگرت، ئەوانەی خوێندەوارن و لەم وڵاتە و لەو وڵاتە خوێندیانەوە شەڕیانبوو لەسەر پۆستێک لە بەغدا و هەیبەتی کوردییان شکاند.

ھیڤیدار ئەحمەد ئاماژە بەوە دەدات: لەبەر ئەوەی کاک نێچیرڤان نەخوێندەوارە، ویستی عەمام بەسەرەکان و ئەولادی سوننە یاری بە چارەنووسی کورد نەکەن، شەڕی بۆ کوردستان کرد.

دەشلێت: ئەوانەی خوێندەوارن، شەڕ بۆ پۆست و پارە و پۆڵ دەکەن، لەبەر ئەوەی کاک نێچیرڤان نەخوێندەوارە لە دەرگای ئەم دەوڵەت و ئەو دەوڵەتەی دا
بۆ ئەوەی دینارێک بو مووچە پەیدابکات و کورد چۆک بو بەغدا دانەنێ.

ھیڤیدار ئەحمەد دەشلێت: راستە کاک نێچیرڤان نەخوێندەوارە، بەڵام هەموویان چاویان لێ بوو و داوایان لێ دەکردکە دەڵێن نەخوێندەوارە، پۆستێکیان پێ ببەخشێ.

ئاماژەی بەوەداوە: نێچیرڤان بارزانی کوڕی ئیدریس بارزانی و نەوەی مستەفا بارزانییە، دەیتوانی لە باشترین زانکۆی دنیا بڕوانامەی بەدەست بهێنێ، بەڵام وازی لەهەموو شتێکی هێنا، بۆ ئەوەی کوردستان ئاوادان بکاتەوە، ئەم ئاوادانی و پێشکەوتنی کوردستان گەورەترین (شەهادەیە).

پێشی وایە: دبلۆماسییەتی کاک نێچیرڤان گەورەترین (بڕوانامەیە)، ئێوە دەزانن کاتێ خوێندەوارەکان سەردانی کاک نێچیرڤان بارزانی دەکەن، دەزانن چ خوێندەوارێک و چ جیهان بینێکی گەورەیە، ئەوانەی دەڵێن خوێندەواربوون! هەموومان بینی سومەعەی کوردستانییان بە چی گەیاند!.

لە كوتاییدا دەشلێت: ئێستاش کە کاک نێچیرڤان بارزانی دەبێتە دووەم کەس، پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەردەگرێ، ژانیان گرتووە ئیدی دیارە کێ خوێندەوارە و کێ نەخوێندەوارە.

Back to top button