ئەمریکا : بەریتانیا نابێت ئەوەندە گرینگی بە هەڕەشەی ئایەتوڵلا خوێنخۆرەکان بدات

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی دارێژەرە سیاسیەکانی لەندەن لە ووتارێکدا باسی لە کێشەکانی ئەمرۆیی لە لایەن رووسیا و چین و ئێرانەوە کرد .پۆمپیۆ داوای لە بەریتانیا کرد بۆ بە چۆک دا‌هێنانی ئیران یارمەتی دەریان بن .
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە نیوان قسەکانی خۆیدا سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی ئێران گووتی : بەریتانیا و ئەمریکا سەبارەت بەو مەترسیانەی ئێران دەیانهێنیتە ئاراوە هاو راو هاو بۆچوونن ، هەردووکمان باوەڕمان وایە ئێران خەریکە بڕیارنامەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە مووشەکە بالستیەکان پێشێل دەکات .هەردووکیشمان باوەڕمان وایە ئێران سەرچاوەی دابین کردنی داهاتی هەموو تیرۆریستانی جیهانە ، هەروەها دەشزانین ئیران دەیەوێت بە پلانی بەدیل گرتن لە دژمان بوەستێت و خەڵکی ناوخۆی خۆشی سەرکوت بکات .
لە کۆتاییدا پۆمپیۆ گووتی : من داوا لە بەریتانیا دەکەم بۆ بە چۆک داهێنانی ئێران یارمەتی ئەمریکا بکەن و باوەڕیان بە تووڕە بوون و فشقیاتی مەلا خەوێنخۆرەکان نەبێت بۆ چوونەدەرەوە لە رێکەوتنی ئەتۆمی .

Back to top button