دوای پەیامەكەی ئوجەڵان، پەكەكە ھەڕەشەی تێكدانی دۆخی باشووری كوردستان دەكات

 

دوای ئەوەی عوبدوڵا ئوجەڵان، سەركردە زیندانیكراوەكەی پەكەكە داوای لە چەكدارەكانی كرد دژی دەوڵەتی تورك شەڕ نەكەن و ئاژاوە دروست نەكەن لەگەل توركیا و ھاوپەیمانی لەگەل بەشار ئەسەد لە سوریا بپارێزن، ئەمرۆ بەرپرسێكی باڵای پەكەكە ھەڕەشەی تێكدانی دوخی باشووری كوردستانـی كرد.

باهۆز ئه‌رداڵ، ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی بڕیارگه‌ی پاراستنی گه‌ل(نه‌په‌گه‌) بە بیانووی ھاتنی وەزیری دەرەوەی توركیا بۆ ھەرێمی كوردستان ھەڕەشەی تێكدانی دۆخی باشووری كوردستان دەكات و دەلێت”ناھێلین ئەم دۆخە بەردەوام بێت”.

ئەو قسانەی باھۆز ئەرداڵ لە میانەی دیدارێكیدا ھات لە كەناڵی ستێرك تیڤی سەر بەپەكەكە و تێیدا زیاتر دەلێت:”بارەگاکانی دەوڵەتی تورکیا لەسەر خاکی باشور هێرش دەکەنە سەر گەریلا، دەبێت (پ.د.ک) رێگا لەمە بگرێت و شەڕی توركیا بكات.

Back to top button