ماكرۆن : ڕێكەوتنی ئەتۆمی ئێران كەم و كوڕی هەیە
ئیمانۆئێل ماكرۆن سەرۆك كۆماری فەڕەنسا ، ڕۆژی پێنجشەممە داوای كردووە ، هەرچییەك پێویستە بۆ بەردەوامی رێكەوتنی ئەتۆمی ئێران دەبێت بكرێت .
لە هەمان كاتدا پابەندی فەڕەنسای دووپات كردەوە گووتی ئێران لە سەری پێویستە بەڵین و خاڵەكانی رێكەوتنەكە موو بە موو جێ بەجێ بكات .
ماكرۆن هەروەها بە ئاماژەدان بە چارەسەری كێشەی مووشەكی بالستیكی ئێران گووتی : ڕیكەوتنی ئەتۆمی ئێران كەم وكووڕی تێدایە و دەبێت چارەسەر بكرێت .
ماكرۆن كە لە سەرەتای دەستپێكی كۆبوونەوەكانی ئەوروپا لە ڕۆمانیا قسەی دەكرد، ڕێكەوتنی ئەتۆمی ئێرانی وەك سەركەوتنێك ناوهێنا بەڵام گووتیشی ئەم رێكەوتنە دەبێت كەم وكوڕیەكانی چارەسەر بكرێت و ئاشكرا تر سەبارەت بە چالاكی مووشەكی ئیران و دەستتێوەردانەكانی لە رۆژهەلاتی ناوەراستدا خۆمان یەكلایی كەینەوە .