جەهەپە: دژ بە ئەردۆگان شۆڕشێك دەست پێدەكەین, كۆتای بە ئەدرۆگان و زولمەكەی دەهێنین
دوای ئەوەی حزبەكەی ئەردۆگان لە هەلبژاردنی شارەوانیەكانی توركیا لە سێ گەورە شاری ئەو وڵاتە شكستی هێنا, سەرەڕای دوبارە هەژماركردنەوەی دەنگەكان, كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی توركیا رایگەیاند كە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پارێزگای ئیستەنبۆڵ هەڵدەوەشێننەوە, ئەكرەم ئیمام ئۆغلۆ، كاندیدی براوەی پارتی گەلی كۆماری “جەهەپە” بۆ پۆستی سەرۆك شارەوانی ئیستەنبوڵ، كە دواتر سەركەوتنەكەی لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەوە پووچەڵكرایەوە، بەڵێنیدا، دوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن لە ئیستەبوڵ، “لەپێناو دیموكراتیەت سەركردایەتی شۆڕشێك دەكەم”.
ئیمام ئۆغلۆ گوتی: “ئەوەی ئێستا دەیكەین، جەنگێكە لەپێناو دیموكراتیەت، گومانیش تێدا نییە كە ئەمە شۆڕشە و تا كۆتایی بەردەوام دەبین”.
ئیمام ئۆغلۆ رووی قسەكانی لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی وڵاتەكەی كرد و گوتی: “ناوی 7 ئەندامەكەی كۆمسیۆن لە مێژوودا بە پاشناوی شەرمەزارییەوە تۆمار دەكرێت، بەڵام راستكردنەوەی ئەو شەرمەزارییە ئەرك و بەرپرسیارێتیی ئێمەیە و لە جەنگەكەمان لەو پێناوەدا بەردەوام دەبین”.
ئەمە دوای ئەوە هاتووە، لەسەر داوای حیزبی دەسەڵاتداری توركیا بە سەرۆكایەتی رەجەب تەیب ئەردوغان، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانیی لە ئیستەنبوڵ پووچەڵ كردەوە، كە تێیدا ئەكرەم ئیمام ئۆغلۆ، كاندیدی جەهەپە بەرامبەر بە بیناڵی یڵدرم، كاندیدە ركابەرەكەی لە پارتی داد و گەشەپێدان “ئاكپارتی” سەركەوتنی بەدەستهێنا.
پیشتریش لەسەر داواكاری ئەردوغان دەنگەكانی هەڵبژاردنی ئەو شارە دووبارە هەژمار و هەلاوێركرانەوە و دواتر دەنگە پووچەڵكراوەكانیش هەژمار كرانەوە، بەڵام هێشتاش كاندیدی جەهەپە هەر لە پێشەوە بوو، دواجار كۆمسیۆن لە بڕیاریدا ئەنجامەكان بەتەواوی پووچەڵ بكرێنەوە و سەرلەنوێ هەڵبژاردن لەو شارە بكرێتەوە.