هێزە عێراقیەكان توانای پاراستنی هاوڵاتیانی گوندەكانی دەشتی نەینەوایان نیە, خەلكی گوندەكانیان چەكداردەكەن
لەدوای ئەوەی موسڵ لە لایەن هێزە عێراقیەكان كۆنتڕۆلكرایەوە لە ئێستادا ئەو شارە لە لایەن میلیشاكانی سەر بە حەشدی شەعبی بەڕێوەدەچێت, ئەمەش وایكردووە, كە مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش و ناڕەزایەتی خەلكی ناوچەكە لە هێزەكە ئەگەری سەرهەڵدانەوەی داعش زیاتر كردووە بۆیە, ئێستا هێزە عێراقیەكان هەوڵدەدەن بۆ پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان خەلكی گوندەكانی دەشتی نەینەوا پڕچەكدەكەن.
لیوا نەجم جبووری، فەرماندەی ئۆپراسیۆنی نەینەوا رایگەیاند: “بۆ بەرگرتن لە هێرشی چەكدارانی داعش، خەڵكی 50 گوندی پارێزگای نەینەوا چەكدار دەكرێن”.
لە بەیاننامەیەكی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی نەینەوادا ئاماژە بەوەكراوە، ئەمڕۆ لە گوندێكی دوورە دەستی پارێزگاكە، سەرۆك هۆزەكان لەگەڵ سوپاسالاری عێراق كۆبوونەتەوەو گەیشتوونەتە ئەو بڕیارەی، خەڵكی 50 گوندی دوورە دەست چەكدار بكرێن، بۆ ئەوەی بەرامبەر هێرشی چەكدارانی داعش بوەستنەوە و بەرگریی لە خۆیان بكەن، چونكە ماوەیەكە داعش بە گرووپی بچووك بچووك لەو ناوچانەدا دەردەكەون و هێرش دەكەنە سەر هاووڵاتیان”.
ئەوە لە كاـێكدایە چەند هەفتەیەك لەمەوبەر ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای نەینەوا لە پەیامێكی بەپەلەدا داوای لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان كردبوو، بەخێرایی هێز لە چەند ناوچەیەكی رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا بڵاوبكاتەوە، چونكە جووڵەی داعش بۆنی ئەوەی لێدێت رووداوەكانی ساڵی 2014 لە پارێزگاكەدا دووبارە ببێتەوە.