ئاسایشی سلێمانی مامەڵەی تیرۆریست لەگەڵ دەستگیركراوانی نەوەی نوێ‌ دەكات جلی پرتەقاڵی تیرۆریستانیان كردوونەتە بەر

 

دوای ئەوەی بەهۆی هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی نەشیاو(رووت) لە لایەن چەند كەسێكی نزیك لە شاسوار و بەرپرس لە نێو نەوەی نوێ‌ لە چەند پەرلەمانتارێك و ئەندامێكی باڵای ئەو جوڵانەوەیە كرا, لەسەر سكالای پەرلەمانتارێكی یەكێـتی و داواكاری گشتی سلێمانی ژمارەیەك بەرپرسی نەوەی نوێ‌ دەستگیر كران,پارێزەرانی نەوەی نوێ رەخنەیان لە ئیدارەی سلێمانی گرتووە لەبارەی جلوبەرگی دەستگیركراوەكان و دەڵێن جلی پرتەقاڵیی تیرۆریستانیان لەبەر كردوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ژمارەیەك پارێزەر بە ناوی نەوەی نوێوە لە بەیاننامەیەكدا ڕایانگەیاندووە كە ئەو كەسانەی دەستگیر كراون، جلی پرتەقاڵیی تیرۆریستانیان لەبەر كراوە و وەكو تیرۆریست مامەڵەیان لەگەڵ دەكەن.
رەخنەشیان لەوە گرتووە كە ماوەی ١٥ ڕۆژە هیچ كەس ناتوانێ دەستگیركراوەكانی نەوەی نوێ ببینێ و ناشزانن لە چ دۆخێكدان.
باسیان لەوەش كردووە كە لێكۆڵەری دادوەری لە دادگاوە دەبرێت بۆ ناو ئاسایشی سلێمانی و لەوێندەر وتە لە دەستگیركراوەكان وەردەگیرێ.
پارێزەرەكان دەڵێن دەبوایە دۆسیەكە لە دەست پۆلیس بێت نەك ئاسایش، چونكە تۆمەتەكە بەپێی مادەی دووی مۆبایلە. ئەوەشیان گوتووە كە ئەو كەسانە لە ناو ئاسایش ئەشكەنجە دەدرێن و تا ئەم ساتەش نە داواكاری گشتی و نە دادوەرەكە تۆمەتبارەكانی نەبینیوە و پرسیاری ئەشكەنجەدانی لێ نەكردوون.
دوای ئەوەی ژنە پەرلەمانتارێكی نەوەی نوێ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبەردەم پەرلەمانی كوردستان نامەیەكی مۆبایلی خستە بەر چاوی رای گشتی بەوەی شاسوار عەبدولواحیدی سەرۆكی حزبەكەی هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەی رووتی لێ كردووە، ئاسایشی سلێمانی ژمارەیەك ئەندامی ئەو حزبەی دەستگیر كرد.

Back to top button