دۆناڵد ترەمپ بۆ جارێكی تریش داوای دانووستان لە گەڵ ئێران دەكات
دۆناڵد ترەمپ ، سەرۆك كۆماری ئەمریكا بۆ جارێكی تر ئامادەیی خۆی بۆ دانوستان لە گەڵ ئێران دەربڕی و گووتی : پیم باشە ئێرانیەكان پێوەندیم پێوە بكەن ، بەڵام ( جۆن كیری ) كە بەردەوام لە پێوەندیدایە لە گەڵیان ڕێگری لەم كارە دەكات ( كیری ) بەردەوام دانووستانی لە گەڵ ئێرانیەكان هەیە و پێیان دەڵیت دەبێت چ بكەن .
ترەمپ داوای كرد كێری بخرێتە ژێر چاوەدیری چری یاساییەوە چوونكە كێری یاسای ( لۆگان ) ی پێشێل كردووە .
جۆن كیری وەزیری دەرەوەی ئەمریكابووە لە سەردەمی حكومەتی باراك ئۆبامادا.
بە پێی یاسای دارێژراوی ( لۆگان ) هەر هاووڵاتی یان بەرپرسێكی ئەمریكایی بە بێ ڕەزامەندی و ئاگاداری ئەمریكا لە گەڵ لایەنی دوژمن لە پێوەندی دا بێت وەك تاوانبار ئەژمار دەكرێت .