لە ئاكامی تەقینەوەیەك لە بەغدا 18 كەس بوونە قوربانی

 

دوای ئەوەی حكومەتی نوێی عێراق دەست بەكار بوو ئاستی كردە تیرۆریستیەكان و تەقینەوەكان لە شارەكانی بەغداو خوارووی عێراق كەمی كردووە, بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ ئەمشەو تەقینەوەیەكی خۆكوژی شاری سەدری ڕۆژهەڵاتی بەغدای هەژاند، بە هۆیەوە زیاتر لە 18 كەس بوونە قوربانی.

میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەیەی ئەمشەو لەلایەن كەسێكی خۆكوژەوە لە ناوچەی جەمیلەی ڕۆژهەڵاتی بەغدا ئەنجام درا، 8 كەس كوژران و زیاتر لە 10 كەسیش بریندار بوون.

لای خۆیەوە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا دووپاتی كردەوە كە هێرشەكە خۆكوژی بووە و لە رێگەی پشتێنەی بۆمبڕێژكراوەوە ئەنجام دراوە.

Back to top button