كادرێكی پێشكەوتووی یەكێتی پەیامێك بۆ بارزانی دەنێرێت

 

خواكوڕك

دوای ئەوەی سەرۆكی هەرێم لەبارەی دۆخی سیاسی‌و ئابوری كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە, پەیامەكەی سەرۆك بووە جێگەی بایەخی ناوەندی میدیایی كوردستان و لە لایەن هاولاتیان و چەند حزبێك پیشوازی گەرم لە پەیامەكەی سەرۆكی هەرێم كرا, بە سەرەتایەك بۆ كرانەوەی گرێی كێشەكانی كوردستان دادەنرێت.
لە بەشێكی پەیامەكەی سەرۆكدا هاتووە دەڵێت” چاك دەزانم شاری سلێمانی لەژێر ئیرهابی فكری دایە و دەبێ ئەو ئیرهابە فكرییەی سەر شاری سلێمانی بشكێت” لە بەرامبەری دا كادرێكی یەكێتی كە پەیامێكی ئاراستەی سەرۆكی هەرێم كردووە جەخت لە بوونی ئیرهابی فیكری دەكاتەوە لە سلێمانی و داوای هاوكاری لە بارزانی دەكات بۆئەم مەبەستە دەڵێت” بەرێز بارزانی، ئیرهابە فكرییەكەی گۆڕان گەشتۆتە ئاستێكی زۆر تۆقێنەر و تەنها لەسەر ئاستی شەقامی سلێمانی نەماوەتەوە بەڵكو ئیرهابە فكرییەكەی نەوشیروان گەشتۆتە ناو مەكتەب سیاسی وسەركردایەتی یەكێتیش و هەر سەركردەیەكی یەكێتی لەگەڵ نەوشیروان ناكۆك بێت لە ڕووی بیروبۆچونەوە دوای چەند كاتژمێرێك لە ڕێی ڕاگەیاندن و قەڵەم بەدەستە بێڕەوشتەكانی گۆڕانەوە پەلاماری ژن و كچی دەدرێت و هەزاران تۆمەتی ناڕەوای دەدرێتە پاڵ .
هەروەها دەڵێت” بۆیە داواكارین لە بەڕێزتان بەو سیفەتەی كە سەركردایەتی ئەم هەرێمە دەكەن هاوكاری سەركرداەتی یەكێتیبن بەرامبەر تیرۆری فكری نەوشیروان.

دەقی پەیامەكەی كادرى یەكێتی

سڵاو جەنابی سەرۆكی هەرێم ،
دوێنێ زۆر بە وردی گوێبیستی پەیامەكەی جەنابتان بووم ، بەڕێزتان باستان لەوەكرد كە سلێمانی لەژێر ئیرهابێكی فیكرییدایە ، ئەوەی بەڕێزتان گوتتان ڕاستە بەڵام ئەوەی بەڕێزتان نایزانن لەسەر ئەو پرسە ، مەترسی و ئاستی ئیرهابە فكرییەكەی گۆڕانە ،
بەرێز بارزانی ، ئیرهابە فكرییەكەی گۆڕان گەشتۆتە ئاستێكی زۆر تۆقێنەر و تەنها لەسەر ئاستی شەقامی سلێمانی نەماوەتەوە بەڵكو ئیرهابە فكرییەكەی نەوشیروان گەشتۆتە ناو مەكتەب سیاسی وسەركردایەتی یەكێتیش و هەر سەركردەیەكی یەكێتی لەگەڵ نەوشیروان ناكۆك بێت لە ڕووی بیروبۆچونەوە دوای چەند كاتژمێرێك لە ڕێی ڕاگەیاندن و قەڵەم بەدەستە بێڕەوشتەكانی گۆڕانەوە پەلاماری ژن و كچی دەدرێت و هەزاران تۆمەتی ناڕەوای دەدرێتە پاڵ.
بۆیە داواكارین لە بەڕێزتان بەو سیفەتەی كە سەركردایەتی ئەم هەرێمە دەكەن هاوكاری سەركردايەتی یەكێتیبن بەرامبەر تیرۆری فكری نەوشیروان ،
لەبەر ئەوەی ترس لە تیرۆری نەوشیروان هۆكاری سەرەكییە كە یەكێتی ناتوانێت بڕیاری یەكلاكەرەوە بدات .
لەگەڵ سڵاو و ڕێزدا …

Back to top button