بۆ هاوتاكردنی موچەی كەس وكاری شەهیدانی هەرێم و عێراق شاندێكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات
دوای ئەوەی شاندێكی عێراقی بۆ قسەكردن لە بارەی هاوتا كردنی موچەی كەس و كاری شەهیدانی شەڕی داعش لە نێوان هەولێر و بەغدا, سەردانی هەرێمی كوردستانیانكرد, بڕیارە شاندێكی پەرلەمانی كوردستانیش بە مەبەستی گفتوگۆكردنی زیاتر لەسەر كێشەی كەسوكاری شەھیدان و ئیمتیازەكانیان، سەردانی بەغدا بكات.
سەوسەن میرخان، سەرۆكی لێژنەی كاروباری شەھیدان و ئەنفالكراوان رایگەیاند، بە مەبەستی چارەسەری كێشەی كەسوكاری شەھیدان و ئەنفالكراوان و دروستكردنی ھەماھەنگی لە نێوان ھەردوولا، شاندێك لە لیژنەكەیان دەچنە بەغدا.
لە بارەی مەبەستی سەردانەكەی سەوسەن گوتیشی مەبەستی سەردانەكە بۆ ئەوەیە كە بزانرێت گفتوگۆكانی ھاوتاكردنی مووچەی كەسوكاری شەھیدانی كوردستان و عێراق بە كوێ گەیشتووە و چی دەكرێت بۆ ئەم مەبەستە و رێكارەكانی ھاوتاكردنی مووچە و ئیمتیازاتەكانیان چۆنە. گوتیشی: ”هەوڵدەدەین ھەماھەنگی لەگەڵ دەزگای شەھیدانی بەغدا دروست بكەین“.
لە نێوان ھەولێر و بەغدا گفتوگۆ ھەیە بۆ ھاوتاكردنی مووچەی كەسوكاری شەھیدانی ھەردوولا، بەڵام بڕیاری كۆتایی لەسەر نەدراوە. بەھۆی دانیشتنەكانی پەرلەمانەوە كاتەكەمان دیاری نەكردبوو، بەڵام لە ھەفتەی داھاتوودا لیژنەكەیان كۆدەبێتەوە و كاتی چوونی شاندەكە دیاری دەكەن.