ئەو گۆڕانکارییانە چین بەسەر جەستەدا دێت دوای وازهێنان لە جگەرە کێشان

جگەرە کێشان ئەگەری توش بون بە شێرپەنجە زیاد دەکات، هەروەها جگە لەوەی کە زیانی بۆ کەسەکە هەیە، بەهەمان شێوە زیانی بۆ کەسانی دەروبەریشی هەیە، هەروەها جگەرە کێشان هۆکارێکە بۆ گیرانی بۆریەکانی خوێن بەمەش دەبێتە هۆی نەخۆشیەکانی دڵ، ئەمانەی خوارەوە چەند گۆڕانکارییەکن دوای وازهێنان لە جگەرەکێشانبەسەر جەستەدا دێت:-

-دوای 20 خولەک لە وازهێنان لە جگەرەکێشان پەستانی خوێن و لێدانی دڵ دەگەڕێتەوە باری ئاسایی، چونکە جگەرەکێشان دەبێتە هۆی تەسکبونەوەی بۆریەکانی خوێن.

– تەنها دوای تێپەڕینی دو کاتژمێر ئارەزوی جگەرە کێشانت بۆ دەگەڕێتەوە، رەنگە ببێتە هۆی توڕەیی کەسەکە یان تێکچونی خەو بە هۆی ئالودەبونی کەسەکە.

– دوای تێپەڕینی هەشت کاتژمێر رێژەی ئوکسجین لە خوێندا زیاد دەبێت، بەمەش خوێن زیاتر دەگاتە خانەکان و دەبێتە هۆی نوێبونەوەی خانەکان.

– دوای 24 کاتژمێر کەسەکە توشی کۆکە دەبێت و سیەکانی پاک دەبنەوە لەو مادە ژەهراویانەی کە بەهۆی جگەرە کێشانەوە لە سیەکان کۆبونەتەوە.

– دوای 48 کاتژمێر دەمارەخانەکان دەستدەکەن بە گەشەکردن، هەروەها هەستەوەرەکانی زمان دەگەڕێتەوە بۆ کەسەکە کە رەنگە بە هۆی جگەرە کێشانەوە هەستەوەرەکانی زمانی لە دەستدابێت.

– دوای 72 کاتژمێر کەسەکە توشی دڵ تێکەڵهاتن و ئازاری ماسولکەکانی دەبێت، هاوکات قەلەقی و نا ئارامی رو لە کەسەکە دەکات، دوای 72 کاتژمێرەکە ناخۆشترین بەشی وازهێنان لە جگەرە تەواو دەبێت.

– دوای یەک مانگ ئەگەری نەخۆشیەکانی دڵ و نەخۆشی شەکرەو و زۆرینەی جۆرەکانی شێرپەنجە لە کەسەکەدا کەم دەبێتەوە.

– دوای تێپەڕینی سێ بۆ نۆ مانگ خانەکان دەست دەکەنەوە بە گەشەو سیەکانی پاک دەبێتەوە و رزگاری دەبێت لە هەناسە تەنگی.

– دوای تێپەرینی ساڵێک ئەگەری توشبون بە شێرپەنجەی سیەکانت کەم دەبێتەوە بۆ نیوە بە بەراورد بەو کەسانەی کە جگەرەیان نەکێشاوە.

– پاش تێپەرینی 15 ساڵ ئەگەری توشبون بە نەخۆشی دڵ یەکسان دەبێتەوە لەگەڵ ئەو کەسەی کە جگەرەری نەکێشاوە.

Back to top button