زیانەکانی نەخواردنی ژەمی بەیانیان بۆ منداڵان
به‌پێی نوێترین لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی نه‌خواردنی ژه‌می به‌یانی له مناڵان مه‌ترسی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر دڵ و بۆری خوێنه‌کان، چونکه ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی کۆلیستڕۆڵی خراپ و یورێک ئه‌سید و زیاد بوونی به‌رگری جه‌سته دژی ئه‌نسۆلین.
هه‌روه‌ها خواردنی ژه‌می ناته‌دروست له به‌یانیدا هه‌مان مه‌ترسی هه‌یه، بێگومان پێشتر چه‌ندین زیانی نه‌خواردنی ژه‌می به‌یانی له مناڵان ئاشکرا کراوه که گرنگترینینان ئه‌مانه‌ن.
1- دابه‌زینی ئاستی فێربوون و زیره‌کی و نزم بوونه‌وه‌ی نمره‌کانی له خوێندندا.
2- زیاد بوونی ئه‌گه‌ری که‌می مادده‌ی ئاسن و کانزا و ڤیتامینه‌کان.
3- زیاد بوونی ئه‌گه‌ری زۆری کێش و قه‌ڵه‌وی له ته‌مه‌نی مناڵی و له داهاتوودا.
4- دواکه‌وتنی گه‌شه‌ی مناڵ و کورتی باڵا و هیلاکی و شه‌که‌تی و هه‌ست کردن به ته‌مه‌ڵی به به‌رده‌وامی.
5- دەبێتە هۆی بێزاری و گۆشه‌گیری و نەمانی ئارەزوی خواردن.
6- زیاد بوونی ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره و شێرپه‌نجه له داهاتوودا.