ئاسایشی سلێمانی دەقی دانپێدانانی گرۆپێكی شاسوار بڵاودەكاتەوە
دهزگای ئاسایشی سلێمانی دانپێدانانی ئهو ئهندامانهی نهوهی نوێ بڵاودهكاتهوه، كه لهههفتهی ڕابردوودا بهفهرمانی دادوهر دهستگیركرانو لێكۆڵینهوهیان لهگهڵدا كرا.
بهگوێری ڕاگهیهندراوێك كە ئاسایشی سلێمانی بەناوی دهزگای ئاسایشی ههرێمی كوردستان بلاوكراوەتەوە لهبارهی ئهنجامی لێكۆڵینهوه لهخۆبهخشانی نهوهی نوێو ئهو تۆمهتانهی ئاراستهیانكراوه ئهوهخراوهتهڕوو، ئەم کەیسە تایبەتمەندی ھەیە و سروشتێکی ترسناکی ھەیە و پەیوەندیدارە بە ئادابی گشتی و ئەخلاقی گشتی و بەھا کۆمەڵایەتییەکانەوە.
دهقی ڕاگهیهندراوهكه:
ئەم دۆسیە لە رۆژی ٢٤ / ٤ / ٢٠١٩ بەسکاڵاکردنی پەرلەمانتاری جوڵانەوەی نەوەی نوێ ( شادی نەوزاد ) و لەسەر سکاڵای بەڕێز داواکاری گشتی لێکۆڵینەوە دەستیپێکرد
پاڵپشت ، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش ، لە رۆژی ٢٩ / ٤ / ٢٠١٩ کە تێدا ھاتووە ( ئەم روداوە بەرنامە بۆ داڕێژراوە واتە تاوانی رێکخراوە و سروشتێکی ترسناکی ھەیە بۆیە پاڵپشت بە مادەی سێ لە بڕگەی ھەشت لە یاسای دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان ژمارە پێنج ساڵی ٢٠١١ دەکەوێتە چوارچێوەی دەسەڵات و تایبەتمەندی دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان بۆیە لێکۆڵینەوە لەم دۆسییە بەردەوام دەبێت لەلایەن دەزگای ئاسایشی ھەرێم )
لەو چوارچێوەیەدا ، دەزگای ئاسایشی ھەرێمی كوردستان ، لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی وردی دەستپێکرد ، بۆ تاوانێکی رێكخراو ، کە لەلایەن چەند کەسێکەوە ئەنجام دراوە ، لەژێر بڕیارو رێنمایی دادوەری لێکۆڵینەوە.
پاش کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد ، چەند کەسێک ، لە ئوفیسی نەوەی نوێ لە سلێمانی ، لە رێوشوێنیێکی یاسایی و بە چاودێری دادوەر دەستگیرکران ، بەشێک لەو تۆمەتبارانەش کە لە ئۆفیسی سەرەکی ، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە سلێمانی حەشاردرابوون ، بە چاودێری دادەوەری لێکۆڵینەوە ، ھێزەکانمان دەستگیریانکردن .
بۆ رایگشتی رووندەکەینەوە
ئەم کەیسە ، تایبەتمەندی ھەیە و سروشتێکی ترسناکی ھەیە و پەیوەندیدارە ، بە ئادابی گشتی و ئەخلاقی گشتی و بەھا کۆمەڵایەتییەکانەوە.
بۆیە دەزگاکەمان تا ئێستا ھیچ رونکردنەوەیەکی بڵاونەکردۆتەوە.
بەڵام سەرئەنجام ، بۆئەوەی ، رێگریبکەین ، لە شێواندنی راستییەکان ، کە بە مەبەست دەیانەوێت ، کۆمەڵانی خەڵک چەواشە بکەن و راستیتەکانیان لێبشێوێنن.
بۆیە ، لە پێناو دەرخستنی راستییەکان و پاراستنی مافی ھەموو لایەک و بەرژەوەندی گشتی ، بە پێویستمان زانی ، ئەم رونکردنەوەیە بڵاوبکەینەوە ، کۆمەڵانی خەڵکیش ، لە نزیکەوە و لەزاری تۆمەتبارانەوە گوێبیست و شاھیدی روداوەکان بن.
تا ھەموومان پێکەوە ، رێگریبکەین ، لە دووبارە ئەنجام دانی ، تاوانی رێکخراوی ، لەم چەشنە ، تا خەڵک ،
لە ژیانێکی ئارام و ئاسودەیی و سەربەرزانە، بژین و دوربن لە ناوزڕاندن ، کە ئەمەش ئەرکی دامەزراوەکانی دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستانەو لەم رووەشەوە درێغیمان نەکردوەو نایکەین .
ھەموو لایەکیش دڵنیادەکەینەوە ، کە لەو پەڕی ئامادەباشیداین ، رێگە بەھیچ کەس و لایەنێکیش نادەین ، یاساو مافە تایبەتییەکان و ژیانی تایبەتی خەڵک بشێوێنن ، لەو پێناوەشدا بکەران و تۆمەتباران و ھاوکارو ھاوبەشەکانیان ، دەستنیشاندەکەین و رادەستی عەدالەت و دادگایان دەکەین ، تا سزای خۆیان وەربگرن .
لەم دەرفەتەدا ، بە پێویستیشی دەزانین ، داوا بکەین ،
لە پەرلەمان و پەرلەمانتاران بەڕێز ، لە ھەرێمی کوردستان ، ھەوڵی جدی بدەن ، بۆ ھەمووارکردنەوەی یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ، بە شێوەیەک ، کە سزاکەی توند بکرێت ، بەتایبەت بۆ تاوانە رێکخراوەکان و ئەو تاوانانەی کە ھەڕەشەن ، بۆ مافی تایبەتی خەڵک و کەسایەتییە گشتییەکان.
بۆ ھەموو لایەکیشی روندەکەینەوە ، ئەم رێوشوێنانەی گیراونەتەبەر ، لە چوارچێوەی رێکارە یاساییەکاندان ، تەنھا ھێزەکانی سەر بەدەزگای ئاسایش بڕیارەکانی دادگایان جێبەجێکردوە و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن و لەبەر ھەستیاری دۆسیەکە و پەیوەست بە ئاداب و ئەخلاقی گشتی و بەھا کۆمەڵایەتییەکان ، چەندین زانیاری و بەڵگەی مەترسیدار ، پەیوەست ( بە لایەنی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافی کەسێتی ) مان پاراستووەو نەمان خستۆتە ڕوو ، بۆ دادگاو لێکۆڵینەوەکان جێمانھێشتوون.
لەگەڵ رێزماندا
دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان
https://m.youtube.com/watch?v=yC4iSwCEwXs&time_continue=34