گرتەڤیدیۆیی پینج پەرلەمانتاری نەوەی نوێ كەتنە دەست لاھور جەنگی

 

بەپێی ئەو دانپێدانانەی چەند خۆبەخشێكی نەوەی نوێ كە لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە بلاوكراونەتەوە، لە ئێستادا گرتەی ڤیدیۆیی پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ كەتووتە دەست ئاسایش و دەزگای زانیاری یەكێتی، كەلەلایەن لاھور جەنگیەوە بەڕێوە دەبرێن.

لە دانپێدانەكەدا كە میدیایی یەكێتی لە ژێر ناوی “دەزگای ئاسایشی كوردستان بڵاویكردووتەوە” باس لەوە كراوە گرتەی ڤیدیۆیی پەرلەمانتاران (سەركەت شەمسەدین، مەم بورھان قانع، سیروان بابان، شادی نەوزاد و كازم فاروق) لە ئێستادا كەوتووتە دەست ئاسایشی یەكێتی و دەزگای زانیاری.

بەپێی زانیاریەكان پێشتر ئەم گرتە ڤیدیۆیانە لەلایەن شاسوار عەبدولواحیدەوە وەك ھەرەشە دژی ئەو پەرلەمانتارانە بەكار ھاتووە و لە ئێستادا ترسی پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ ئەوەیە، ڤیدیۆكانیان وەك فشار خستنە سەر و ھەرەشەكردن لەلایەن لاھور جەنگیەوە دژیان بەكار بھێنرێت.

Back to top button