ئەمریکا : پاپۆڕی فڕۆکە هەڵگری ئابراهام لینکۆلن بە گەرووی هورموزدا تێپەڕ دەبێت
فەرماندەیی تایبەتی چاودێری سوپای ئەمریکا کە هاوکات لەسەر پاپۆڕی فڕۆکەهەڵگری ئابراهام لینکۆڵنە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەڵێت هۆشداری ناوەندەکانی پاراستن و زانیاری سەبارەت بە ئەگەری هێرشی ئێران نابیتە هۆکارێک ( لینکۆڵن ) بە گەرووی هورموزدا تێپەڕ نەبێت .
جیم مالووی فەرماندەیی هێزی پێنجەمی دەریایی ئەمریکا لە بەحرێن ، ئاماژەی بە وردە کاریەکان نەکرد کە ئاخۆ چۆناو چۆن پاپۆڕی ( یو ئێس ئێس ئابراهام لینکڵن ) بە گرینگترین دەمارە ڕێی ستراتژیکی ناوچەکەدا تێپەڕ دەکەن کە یەک لە سەر پێنجی نەوتی پێویستی جیهان لەوێرا هەناردەی بازارەکانی جیهانی دەکرێت .
پاپۆڕی فڕۆکە هەڵگری ئابراهام لینکۆڵن و دەستەی بۆمبهاوێژە تایبەتەکانی سوپای ئەمریکا وەک وڵامێک بۆ هەڕەشەکانی ئێران لە ناوچەدا هاتوونەتە رۆژهەڵاتی ناوەراستەوە ، ئەوان ڕۆژی پێنج شەممە لە نۆکەندی سوێس لە دەریای سوور تێپەرین و ئیستا لە ژێر دەسەڵاتی فەرماندەیی ( جیم مالووی ) لە ناوچەکەدا جێگیر کراوون