ته‌رمی سه‌رۆككۆماری كوردستانی سوور له هه‌ولێر به‌خاك سپێردرا
وه‌كیل موستهفاییڤ، سه‌رۆككۆماری كۆچكردووی كوردستانی سوور، له رێوڕه‌سمێكدا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 10ی ئایار/ مایۆی 2019، له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، به‌خاك سپێردرا.
وه‌كیل موستهفاییڤ له ساڵی 1934 له‌دایكبووه و سه‌رۆكی كۆماری كوردستانی سوور بوو، له 19ی نیسانی رابردوو، له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا كۆچی دوایی كرد.
كۆماری كوردستانی سوور، پێشتر دووجاری دیكه راگه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام هه‌ردوو جاره‌كه به‌هۆی سیاسه‌تی دژایهتكیردنی پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، بۆ جاری سێیه‌م، وه‌كیل موستهفاییڤ، له ساڵی 1991 به‌ناوی كۆماری لاجینی كوردی دایمه‌زرانده‌وه.
به‌هۆی كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن وڵاتی ئه‌رمینیا له ساڵی 1992 كۆماره‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه و سه‌رۆكه‌كه‌ی به‌ره‌و ئیتاڵیا كۆچی كرد و له‌وێ وه‌كو په‌نابه‌رێكی سیاسی مایه‌وه، سێ ساڵ به‌ر له ئێستاش رووی كرده به‌لجیكا تا كۆچی دوایی كرد له‌وێ مایه‌وه.
ئه‌مڕۆ له رێوڕه‌سمێكدا، ته‌رمی وه‌كیل موستهفاییڤ، سه‌رۆككۆماری كوردستانی سنوور، له گۆڕستانی شێخ ئه‌حمه‌دی شاری هه‌ولێر، به‌خاك سپێردرا.