بەرپرسێكی كۆمەڵ: هێشتان سەركردایەتی كۆمەڵ چاوەڕوانی رەحمی پارتین بۆ بەشداری پێكردنی لە حكومەت

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو زیاتر لە پەنجا كادر و بەرپرسی كۆمەڵی ئیسلامی لە سنوری هەولێر دەستیان لە كاركێشایەوە,لە ئێستادا ناكۆكیەكانی نێو سەركردایەتی كۆمەل بە جۆرێك قوڵ بووەتەوە كە سەركردەكانی هەولێری كۆمەڵ تێڕوانینان لەگەڵ سەركردەكانی سلێمانی جیاوازە بۆ بەشداری كردنی لە حكومەت, ئەمەش بۆ جار یەكەمە سەركردایەتی كۆمەڵ بەو شێوەیە دابەشی سەر دوو بەرە ببێت.
بەرپرسێكی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان ڕاگەیاندووە، هێشتا بەشێكی سەركردایەتیی حزبەكە لەگەڵ ئەوەدان، بەشداری لە كابینەی نوێی حكوومەت بكەن. گوتیشی: “سەركردایەتیی ھەولێر لەگەڵ ئەوەدان كۆمەڵ بەشداری لە حكوومەت بكات، بە پێچەوانەوە سەركردایەتیی سلێمانی لەگەڵ بەشداریكردن لە حكوومەت نین”.
لە بارەی خۆ یەكلایكردنەوەیان، بەرپرسەكەی كۆمەڵ ئاشكرای كرد: “لە نێو كۆمەڵدا بێھیوابوون لە بەشداریپێكردنیان لە حكوومەت هەیە، بەڵام چاوەرێی پارتی دەكەن”.
ئەوەشی نەشاردەوە كە كۆمەڵ تا كاتی پێكهێنانی حكوومەت، چاوەڕوانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات، بەڵام “ھیچ داوایەك بۆ بەشداریكردن لە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ناكات”.
پێشتر بەهۆی ناكۆكییە ناوخۆییەكانی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستانەوە، چەندان سەركردەی حزبەكە و كادیری پێشكەوتوو و بەرپرس، دەستیان لەكار كێشایەوە.

Back to top button