عادل عەبدولمەهدی سەردانی توركیا دەكات
بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی توركیا ئاشكرای كرد، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەمزووانە سەردانی توركیا دەكات.
وەیسەڵ ئۆغڵو نوێنەری تایبەتیی توركیا بۆ كاروباری عێراق رۆژی سەردانەكەشی ئاشكرا كردووە و گوتوویەتی، رۆژی چوارشەم 15ی ئەم مانگە سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی وڵاتەكەی دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای توركیا كۆ دەبێتەوە.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆی توركی، له‌میانی میوانداریكردنی نوێنه‌ره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیادا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌وه، باسی له چه‌ند پێشنیازێكی په‌یوه‌ست به كێشه هه‌ڵپسێردراوه‌كانی په‌یوه‌ست به ئاوی عێراقی كردووه و گوتوویه‌تی: “له‌و بواره‌دا كاری زۆر گرنگمان ئه‌نجامداوه، چونكه عێراق دراوسێمانه و له بواری ئاو و وزه‌دا كاری گرنگمان ئه‌نجامداوه.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌شدا عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی توركیا ده‌كات و له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا باسی پرسه په‌یوه‌نداره‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات ده‌كه‌ن.
ئارئۆغڵو گوتوویه‌تی: پێموایه تا ئێستا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌مان له به‌رده‌مدا ماوه بۆ سه‌رله‌نوێ ئاماده‌كردنه‌وه‌ی هه‌ندێك بابه‌ت و پێشكه‌شی سه‌رۆك كۆماری بكه‌ین تا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گفتوگۆی له‌باره‌وه بكه‌ن.
سیاسەتی عادل عەبدولمەهدی لەوەتەی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراقی وەرگرتووە ئەوەیە، هاوسەنگی لە نێوان وڵاتان بپارێزێت و عێراق لە كێشە و ململانێیە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان دوور بخاتەوە.
توركیا خوازیاری ئەوەیە لە پرسی سووریا و قەندیل، عێراق هاوكاری بكات و پێ دەچێت پرسی ئاو و وزە وەك كارتێكی گوشار بەكار بهێنێت.