له‌ناو حزبێكدا گروپێكی دژه پارتی سه‌رهه‌ڵده‌دات
وه‌ك ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕوان ده‌كرا كێشه ناوخۆییه‌كانى یه‌كێتى به‌هۆى دابه‌شكردنى پۆسته‌كانه‌وه زیاتر ئاڵۆز بوون، گرووپێكى ناو یه‌كێتى ده‌یه‌وێ له رێى چه‌ند میدیایه‌كى سێبه‌ریه‌وه وه‌ك ئۆپۆزسیۆنى ناو یه‌كێتى خۆى پێشان بدات، له ماوه‌ى ڕابردوویشدا له‌و ڕێیه‌وه هێرشى زۆریان كرده سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌ى نێوان پارتى و یه‌كێتى و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كى ناو پارتى.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست خواكوڕك كه‌وتوون، به‌هۆى وه‌رنه‌گرتنى چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كى ئه‌منی ئێستا ڕۆڵى ئۆپۆزسیۆن له‌ناو حزبه‌كه‌یان و دژایه‌تی ڕێككه‌وتنى پارتى و یه‌كێتى ده‌بینن، هه‌روه‌ك ده‌یانه‌وێ له ڕێى دژایه‌تى پارتییه‌وه گرووپه‌كه‌یان فراوان بكه‌ن.
ئه‌و گرووپه‌ى ناو یه‌كێتى كه زیاتر چاویان له ده‌زگه ته‌ناهییه‌كانى كوردستانه، ئێستا به ڕوونى له میدیا سێبه‌ره‌كانیانه‌وه كه‌وتوونه‌ته دژایه‌تى چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كى ناو پارتى و لێدان له ڕێككه‌وتنى نێوان پارتى و یه‌كێتى، ئه‌و گرووپه تا ئێستا به بچووكى ده‌ركه‌وتوون، به‌ڵام ئامانجیان ئه‌وه‌یه كاره‌كانیان وه‌ك ئۆپۆزسیۆنێكى ناو یه‌كێتى فراوان بكه‌ن.
به‌پێى زانیارییه‌كان ئه‌و گرووپه له‌وكاته‌وه سه‌رى هه‌ڵداوه كه كۆسره‌ت ره‌سووڵ سه‌رپه‌رشتى ڕێككه‌وتنه‌كانى له‌گه‌ڵ پارتى كردووه و هیچ ده‌زگه‌یه‌كى ته‌ناهیی باڵایش به‌ر یه‌كێتى نه‌كه‌وتووه كه ئه‌و گرووپه مه‌به‌ستیان بووه.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ى بۆ كرد، “ئه‌و گرووپه جگه له چه‌ند ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى یه‌كێتیش پاڵپشتیان ده‌كه‌ن و تا ئێستایش هه‌نگاوه‌كانیان له ڕێى میدیا سێبهرهكانیانهوهیه”. به‌ڵام ئه‌و هه‌نگاوانه كۆسره‌ت ره‌سووڵ و سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتى نیگه‌ران كردووه.