سەعدی ئەحمەد پیرە: گۆڕان دەستوری نەخوێندۆتەوە
خوا كوڕك
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی پێی وایە كێشە ناوخۆییەكانی كوردستان ئەوەندە گەورەنین چارەسەریان نەبێت, لە بارەی پرسی مامەلەی راستەوخۆی بەغدا لەگەڵ پارێزگاكان كە گۆڕان هەوڵی بۆدەدا, پێی وایە دەكرا گۆڕان دەستور بخوێنێتەوە پاشان قسەی وا بكە, وە دەشلێت برادەرانی ناو فراكسیۆنەكەیان كە هاودەنگی گۆڕان بوونە لە لەو بابەتە نەزان بوونەو دەستوریان نەخوێندۆتەوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان لە دیمانەیەكی لەگەڵ هەفتەنامەی (رووداو) دان بە هەڵەی حزبەكەی دادەنێت كە پۆستەكانی گۆڕانیان لە حكومەت پڕنەكردۆتەوە دەلێت”هەڵە بوون كە پۆستەكانی بزووتنەوەی گۆڕانیان لە حكومەت پڕنەكردەوە بە تایبەت وەزارەتی دارایی, هەرچەند لە گەڕانەوەی گۆڕانیش بۆ نێو حكومەت بێ ئومێد نیین.
سەعدی پیرە كە لە باڵی “زۆرینە”ی مەكتەبی سیاسی یەكێتییە لە بارەی كۆبونەوەكانیان لەگەڵ پارتی دەڵێت” كۆبوونەوە و یەكتر بینین لە ئاستی باڵا لە نێوان ئێمە و پارتی هەبووە، تێگەیشتن و بۆچوونی جیاوازمان هەیە، تاوەكو ئێستا بەدیلی رێكەوتنامەی ستراتیژیمان نییە. لەوانەیە هەوڵبدرێت لێرەو لەوێ بە لێدوانێكی نابەرپرسانە لە بایەخی ئەو رێككەوتنامەیە كەمبكرێتەوە. ئەو رێكەوتنە بۆ كۆتاییهێنان بە ناكۆكی و شەڕ بوو. ئەگەر ئەو رێككەوتنە نەبووایە چیمان دەكرد؟ بۆیە رێككەوتنامەكە بە لای منەوە گرنگ و كارایە.
پیرە لە بارەی چارەسەری دۆخی ئێستای هەریم دەڵێت” ئەم بابەتە بە ئینكاركردن چارەسەر نابێت، گۆڕان یەك لەسەر چواری دەنگی پەرلەمانی هەیە، حەقم بە خەڵكەوە نییە دەڵی گۆڕان لاواز بووە و كەسی نەماوە، هەموو لایەنەكان لاوازبوون ئەم خۆپیشاندانەی دەكرێت دژی هەموو لایەكمان دەكرێت.
لە بەشێكی دیكەی چاوپێكەوتنەكەی قسە كردن بوو لەسەر سەردانی بارزانی بۆ ئێران سەعدی پیرە دەلێت”بەدڵنیاییەوە ئەوان چاوەڕێی كاك مەسعود دەكەن، چونكە چوونی ئەو بۆ ئێران باشە. لەبەر ئەوە دوای شەڕی داعش دەمانەوێ كورد پەیوەندییە ئیقلمییەكانی باش بێت، بەتایبەتی لەگەڵ وڵاتانی ئێران، توركیا، سعودیە و میسر كە چوار وڵاتی ئیقلمی بەهێزن، دەبێ لە دەرگای هەموویان بدەین بۆ ئەوەی كورد غافلگیر نەكرێت.