له‌سنوری كه‌ركوك داعش هێرشى كرده سه‌ر پۆلیسى فیدڕاڵی و كوژراو برینداربوونى لێكهوتهوه
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركوك ڕاگه‌یاند چه‌كدارانی داعش له شارۆچكه‌ی حه‌ویجه له باشووری ڕۆژئاوای كه‌ركوك هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی پۆلیسی ئیتیحادی و به‌هۆیه‌وه پۆلیسێك كوژرا و سێی تریش به سه‌ختی برینداربوون.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشیكرد هێرشه‌كه له ناوچه‌ی شه‌لالات ڕوویدا له شارۆچكه‌ی حه‌ویجه كه شانه‌ی نووستووی داعش تیایدا ده‌ستیان كردۆته‌وه به چالاكی.
شایه‌نی باسه دوای ڕووداوه‌كانی شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ر پارێزگای كه‌ركوك بارودۆخی به‌ره‌و خراپبوون چووه و به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می هێزه ئه‌منییه‌كانیش ڕێكخراوی تیرۆریستانی داعش زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانی بۆ ئه‌و پارێزگایه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری گواستۆته‌وه كه بۆته هۆی ترس و دڵه‌ڕاوكێی هاووڵاتیان به‌هۆی ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی و كوشتن و ڕفاندن، جگه لهه هێرشكردنه سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان.