میدیاكانی جیهان مەترسیەكانی ئێران لەسەر ناوچەكە ئاشكرا دەكەن
خواكوڕك
فرەوانخوازی و پرۆژەی كۆنفیدراسیۆنی شیعەستانی ئێران هەر لە پاش شەڕی عێراق و ئێران دەستی پێكردوو، گەشەی كرد بۆ ئاستی ناوچە سنووریەكانی ئێران و عێراق و ئەفغانستان و پاكستان و تەواوی ناوچەكە هەر لەو بارەیەوە سەدان راپۆرتی میدیای لەسەر ئەو فرەوانخوازیەی ئێران لەرێگای مەزهەبی شیعە لەناوچەكە خراوەتە روو.
له ڕاپۆرتێكی دا كلارێۆن ( clarionproject ) چەند زانیاریەك ئاشكرا دەكات كە لەراپۆرتەكەدا هاتووه مێژووی هاوكاری و هاوئاهه‌نگی گروپ و بزووتنه‌وه ئیسلامیه جیهادی و تیرورستیه‌كان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی و سوپای پاسداران مێژووه‌كه‌ی كۆن نیه، جه‌نگه‌كانی ئه‌فغانستان و په‌یوه‌ندی ئیران – تالیبان – قاعیده، سێگوشه‌یه‌كی ستراتیژی ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌رده‌وامه‌ی ئیران له گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ی تیرور و قه‌یرانی ناوچەكە، هەروەها راپۆرتەكە باس له ستراتیژه‌كانی سوپای پاسدران له‌جوگرفیای جیاوازی دەكات و هاوكاری لوجستی دارایی چه‌ند رێكخراویكی نا ئیسلامیشی كردوه بو به‌هێزكردنی قه‌ڵه‌مڕه‌و و پێگه‌ی خوی له جیهان به‌كاری هێناون ، له‌وانه چه‌ند ڕێكخراوێكی چه‌كداری و سیاسی ئه‌فریقا و ئه‌مه‌ریكای باشوور و كوردستانیش.
واشنتۆن تایمز( Washington times ) لە راپۆرتێكی شیكاری ئەوەی ئاشكرا كردووە دوای ڕوخانی سه‌دام و رژێمه‌كه‌ی ، جه‌نگی رزگاری عێراق و په‌ره‌سه‌ندنی پرۆسه‌ی دزه‌كردنی قاعیده و هاوشیوه‌كانی. له ڕێگه‌ی ئیرانه‌وه بۆ عێراق ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كی زیندووی هه‌وڵی به‌ردوامی ئیران و سوپایه بۆ به‌رده‌وامیدان به جه‌نگ و كۆمه‌ڵكوژی و قه‌یرانه‌كانی عێراق پیشان ده‌دات، جگه له‌و ره‌وته سوننه توندهاژوه‌كان سوپای پاسداران به دیزاینه‌ر و دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵێك گروپ و ملیشیای چه‌كداری توندره‌وی شیعه‌ش داده‌نرێت كه له رووی میتود و كوشتن و ئایده‌لۆژیای تێكده‌رانه‌وه هیچ له یه‌ك جیایان ناكاته‌وه، جگه له ناو و لۆگو و مه‌زهه‌ب نه‌بێت، دوای هاتنی داعش‌یش بۆ ناوچه‌كه و ده‌ستدریژی و هێرش و پێشره‌وویه‌كانی ده‌ركه‌وت كه هه‌موو جوڵه و پێشكه‌وتنێكی مه‌یدانی داعش ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی به جورێك شه‌رعیه‌ت دانه به هاتنی هێزیكی نزیك له سوپای پاسداران كه له حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیاكانی خۆی دەبینێتەوە بۆ ناوچەكانی دوورە هەژموونی ئێران، ڕووداوه‌كانی كه‌ركووك و دزه‌كردنی زیاتر له200 داعشی تیرورستی شه‌ركه‌ری مه‌شق پێكراو و هێنانیان له سنووری ئه‌و هێزانه‌وه بۆ كه‌ركووك، پێشاندانی یەك هێلی لەیەك چووی گروپەكانی هاوشكلی ئێرانین.
هەروەها زى لۆكاڵ(The local) لەراپۆرتێكی دا ئاشكرای دەكات كە ئیران گه‌وره‌ترین وڵاته كه داڵده‌ی تیرورست و داواكراوانی تاوانی نێوده‌وله‌تی ده‌دات، دەلێت سوپای پاسداران زۆر جار له لایه‌ن پولیسی نێوده‌وڵه‌تی (ئه‌نترپوڵ -Interpol ) ده‌زگای دژه ماده بێهۆشكه‌ره‌كانی ئه‌وروپا تۆمه‌تباركراوه، مێژوویه‌كی دووردرێژی ره‌شی هه‌یه له هاوكاری و گواستنه‌وه ناردنی هه‌موو جوره‌كانی ماده‌ی بیهۆشكه‌ری وه‌كو (ئوفیون ، كۆكائین مه‌ریوانه‌ی ئه‌فغانی ، تلیاكی ئیرانی ، ئیكسیسی ، ئیم فیتامین ) بۆ جیهان و دەلێت به‌شێكی زۆری ئه‌و ناوچانه‌ی كه خۆی هۆكاری دروستكردنی قەیرانی تێدا دەدات و ئاسانكاری له دروستكردنی كۆمپانیا و ده‌زگای گه‌رۆك به مه‌به‌ستی دروستكردنی به‌رهه‌مه كیمیاوییه بێهوشكه‌ر دەدەن لەناوچەكەدا.
رۆژنامه‌ی سبری عه‌ره‌بی ده‌لێت دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئێران تیدا چالاكه ڕاده‌ی تووشبوون به ماده‌ی هۆشبه‌ر له زیادبووندایه ، له لوبنان و عێراق و یه‌مه‌ن و ئه‌فغانستان هه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی كه سوپای قودس تیدا قه‌ڵه‌مڕه‌وی هه‌یه ، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له رۆژنامه‌ی غد پریس له ڕاپۆرتێكا ئاماژه به بوون و به‌رهه‌مهێنانی ماده‌ی بیهۆشكه‌ر ده‌كات له فۆرمێكی كیماوی ئاڵۆزدا، لە بەسرەو باشووری عێراق.