بوومەلەرزە لە سلێمانی
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەكی بەهێز سلێمانی و دەورووبەری و هەڵەبجەی هەژاند.
دانیشوویەك لە سلێمانی ڕایگەیاند، كە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەكی بەهێز زۆربەی ناوچەكانی پارێزگاكەی هەژاندووە و هاووڵاتیان هەستیان پێ كردووە.
هاوكات هاووڵاتیان لە تۆڕە كۆمەلایەتییەكان باس لەوەدەكەن، كە بوومەلەرزەكە دەربەندیخان و كەلار و پارێزگای هەڵەبجەی هەژاندووە و هاووڵاتیان هەستیان پێ كردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی دەزگا كەشناسییەكان، بوومەلەرزەكە ڕۆژهەڵاتی كوردستانیشی گرتۆتەوە و گوڕەكەی 5.3 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر، بەڵام تا ئێستا كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم هیچ ڕاگەیەندراوێكی لەسەر كات و گوڕ و چەقی بوومەلەرزەكە بڵاونەكردۆتەوە.