شوان داودی: یەكێـتی قوماری بە كەركووك كرد و دۆڕاندی

دوای ئەوەی بە هۆی خیانەتی یەكێتی لە 16ـی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 كەركووك كەوتە دەستی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران, لەو كاتەوە تا ئێستا شارەكە لە ژێر حوكمی سەربازی بەڕێوەدەچێت, بەڵام پاش دوو ساڵ بەسەر خیانەتەكە ئەندامێكی گرووپی خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەر دەڵێت بەداخەوە قومار بە كەركووك و خەڵكی كەركووك كرا دۆڕاندیان.
شوان داودی پەرلەمانتاری پێشووی یەكێتی و ئەندامی گرووپی خیانەتكاری یەكێتی “كەركوك و ناوچە كێشە لەسەرەكان تەنها زەرەرمەندی رووداوەكانی 16 ی ئۆكتۆبەر بوون، بۆیە لە رێگەی داواكاریەكی فەرمیەوە داوامان لە داواكاری گشتی و ئەنجومەنی دادوەری كردووە لێكۆڵینەوە بكەن و ڕاستیەكانمان بۆ ئاشكرابكەن.”

ئەو ئەندامەی گرووپی خیانەتكاری یەكێـتی دەشلێت “ئێمەی كەركوكی قومارمان پێوەكراوە و دۆڕێنراوین، كەچی دەست بەرداریشمان نابن و موزایەدە و كڕین و فرۆشتنمان پێوە دەكرێ, هەرچەند دەزانین كەس لێپرسینەوەی لەگەڵ ناكرێت و هەمووی خاوەن هێزە، بەڵام دەمانەوێ بزانین بۆ وامانلێكرا، تا دەستبەردارمان بن و چیتر كڕین و فرۆشتنمان پێوە نەكرێ.”

شوان داودی گوتشیش “لەبەرچاوی یەكێتی شارەكە تەعریب دەكرێ، بەرێوەبەرە كوردەكان لادەبرێن، ئیهانەی كورد دەكرێ، یەكێتی هیچی پێناكرێت, وە لە مەسەلەی 16 ی ئۆكتۆبەردا لەراگەیاندنی كوردیەوە زیاتر پەنجە بۆ یەكێتی درێژ دەكرێت، وتی”بۆیە بەپێویستمانزانی وەكو كادیرانی ئەو حیزبە داوای لێكۆڵینەوە بكەین.”

Back to top button