ڕۆیتەرز : چین کڕینی نەوتی ئێرانی راگرت

 

ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕۆژی هەینی لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگاداربڵاوی کردەوە کە پاڵاوگەی سینوپێک و ( سی ئین پی سی ) چین کڕینی نەوتیان لە ئێران ڕاگرتووە ، زۆربەی هەناردەی نەوتی ئێران دەچووە ئەو دوو پاڵاو گە .

ڕۆیتەرز ڕۆژی هەینی 20 ی بانەمەڕ / 10 ی مای نووسی لە ئیستادا ئەو دوو پاڵاوگە لە ترسی سزای گەمارۆکانی ئەمریکا ، داواکاری کڕینی نەوتی ئیرانیان راگرتووە .

هەر لەم بارەوە ئاژانسی بلۆمبێرگ ڕۆژی پێنج شەممە نوسیبووی ، چین زۆر بە پارێزەوە هەنگاو دەهاوێ و لەو مانگەدا کڕینی نەوتی ئێرانی ڕاگرتووە

Back to top button