داعش ویڵایەتی هیندستانی راگەیاند

 

لەگەڵ ئەوەی پێشتر داعش چەندین ویلایەتی لە عێراق و سوریا دامەزراند بەڵام لە ئێستادا لە سەر زەوی هیچ شوێنێكی بە فەرمی بە دەستەوە نەماوە, پاش دەركەوتنەوەی ئەبوو بەكر بەغدادی لە میدیاكان ویلایەتێكی دیكەی خەلافەتەكەیان لە هندستان ڕاگەیاند.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی (ڕۆیتەرز) دوای ڕووبەڕوبوونەوەی هێزەكانی پۆلیسی هندستان و چەكدارە ئیسلامییە توندڕەوەكان لە هەرێمی كشمیری ئەو وڵاتە، چەكدارانی داعش ویلایەتێكی سەربەخۆیان بەناوی (ویلایەتی هند) راگەیاند.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، كە ویلایەتەكەی داعش لەئامشیپۆرای ناوچەی شۆپیان لەهەرێمی كشمیری باكووری هندستان ڕاگەیاندراوە.
لەبارەی ڕاگەیاندنی ویلاتی هند لەلایەت چەكدارانی داعشەوە تاكو ئێستا حكوومەتی هندستان هیچ بەیاننامەیەكی فەرمی بڵاو نەكردووەتەوە.

Back to top button