شێخ جەعفەر: تیمەكانی ئەمریكا و بەریتانیا و ئەڵمانیا لە وەزارەتی پێشمەرگەن كار بۆ یەكخستنەوەی یەكەی 70 و 80 دەكەن

 

دوای ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵەكانی چڕكردەوە بۆ یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە فەرماندەی‌ هێزەكانی‌ 70 ی‌ پێشمەرگە ئاشكرایدەكات ، سێ تیمی‌ سەربە ئەمریكا و بەریتانیا و ئەڵمانیا لە وەزارەتی‌ پێشمەرگەن و كار بۆ یەكخستنەوەی‌ هێزەكانی‌ پێشمەرگە دەكەن.
جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی‌ هێزەكانی‌ 70 ی‌ پێشمەرگە رایگەیاند ” پێویستە هەرێمی‌ كوردستان سوپایەكی‌ یەكگرتوی‌ هەبێت، بۆیە هەوڵی‌ جدی‌ بۆ یەكخستنەوەی‌ هێزی‌ پێشمەرگە لەئارادایە.” وتیشی‌ “نەبونی‌ بودجە و شەڕی‌ داعش لەمپەر بوون لەبەردەم یەكخستنەوەی‌ پێشمەرگە لەرابردودا، بەڵام حكومەتی‌ نوێ هەرێم هەوڵی‌ جدی‌ بۆ ئەو مەبەستە دەدات.”
جەعفەر شێخ مستەفا، ئاشكراشیكرد سێ تیمی‌ ئەمەریكی و بەریتانی‌ و ئەڵمانیا لە وەزارەتی‌ پێشمەرگەن، بەرنامەیەكی‌ تۆكمەیان بۆ یەكگرتنەوەی‌ پێشمەرگە بە قۆناغ دارشتووە.
دەربارەی‌ ئامانجی‌ هاوپەیمانان لە هەوڵدان بۆ یەكخستنەوەی‌ هێزەكانی‌ پێشمەرگە، جەعفەر شێخ مستەفا وتی”مادام هەرێم حكومەت و پەرلەمانی‌ هەیە، ئەوان پێیانوایە دەبێت خاوەن سوپایەكی‌ یەكگرتووش بین بۆیە لەو ڕووەوە هاوكارمان دەبن.”

Back to top button