خواردنی كه‌وچكێك زه‌یتی زه‌یتوون له به‌یانیاندا ئه‌م سوودانه‌ی هه‌یه
زه‌یتی زه‌یتوون چاره‌سه‌رێكی كاریگه‌ری زۆرێك له نه‌خۆشییه‌كانه، بۆیه تا به‌باشترین شێوه سوودی لێ وه‌ربگریت له‌سه‌ر گه‌ده‌ی به‌تاڵ یان له به‌یانیاندا كه‌وچكێكی لێ بخۆ و ئه‌م سوودانه‌ت ده‌ست ده‌كه‌وێت.
یه‌كه‌م – دڵ به‌هێز ده‌كات: ئه‌گه‌ر به‌یانیان كه‌وچكێك یان دوان زه‌یتی زه‌یتوونی بخۆیت، سوودی بۆ ته‌ندروستی دڵ ده‌بێت، چونكه ئاستی كۆلیسترۆلی ناو خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه به‌هۆی ماده‌ی “بۆلیفینۆل”ی ناوی.
دووه‌م – له شێرپه‌نجه ده‌مانپارێزێت: به‌هۆی دژه ئۆكسانه‌كانی ناوی وه‌ك ڤیتامین E و “فینۆك” له شێرپه‌نجه ده‌مانپارێزێت و گه‌شه‌ی خانه‌كانی هێواش ده‌كاته‌وه.
سێیه‌م – چاره‌سه‌ری قه‌بزی ده‌كات: زه‌یتی زه‌یتوون ئه‌نزیمێكی تێدایه یارمه‌تی كرداری هه‌رس و جووڵه‌ی ڕیخۆڵه ده‌دات، بۆیه له به‌یانیاندا كه‌وچكێكی گه‌وره زه‌یتی زه‌یتوونی (پوخته) بخۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌بزی درێژخایه‌ن.
چواره‌م – یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش ده‌دات: زه‌یتی زه‌یتوونی له به‌یانیاندا بخۆی نابێته هۆی زیادبوونی كێش، به‌ڵكو به‌هۆی دژه ئۆكسانه‌كانی ناوی یارمه‌تی سووتاندنی چه‌وری ده‌دات و كێش كه‌م ده‌كاته‌وه.
پێنجه‌م – چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی كۆڵۆن ده‌كات: ئه‌گه‌ر له به‌یانیاندا كه‌وچكێك له زه‌یتی زه‌یتوون بخۆیت، ئه‌وا یارمه‌تی خانه‌كانی ناوه‌وه‌ی جه‌سته ده‌دات بۆ به‌رگریكردن له خانه‌كانی كۆڵۆن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه خواردنی ئه‌م زه‌یته هۆكار بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كۆڵۆن.
سه‌رچاوه/ thealternativedaily