پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و پێنجەمین ساڵیادی شەهیدكردنی لەیلا قاسم

سهرۆك بارزانی بهبۆنهی تێپهڕبوونی 45 ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی لەیلا قاسم و هاوڕێكانی پهیامێكی بڵاوكردهوه و ئهمه دهقهكهیهتی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان، ئەمڕۆ 45 ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی لەیلا قاسم و هاوڕێكانیدا تێدەپەڕێت، لەیلا قاسم بەهۆی كوردبوون و ئازادیخوازی و بیروباوەڕییەوە گیانی خۆی فیداكرد و شەهید كرا.
لەیلا نموونەی بەرزی كچی كورد و مرۆڤی كوردە كە شەهیدبوونی وەك شانازییەك قبووڵ كرد و سەری بۆ دوژمن و جەللادەكان شۆڕ نەكرد و مێژووی بۆ خۆی و گەلەكەی دروست كرد.
لهیلا قاسم سیمبۆڵی خۆنەچەماندن و گیانفیداییە بۆ هەموومان، ئەو بە شەهیدبوونی خۆی بۆ دۆست و دوژمنی سەلماند كە وەفاداری بۆ كوردستان لەسەرووی هەموو شتێكە و مەرگی سەربەرزانە پڕبەهاترە لە ژیانی بندەستی.
سڵاو لە گیانی پاكی شەهید لەیلا قاسم وهاوڕێکانی و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی.
مسعود بارزانی
12ی 5ی 2019