بزووتنەوەی ئیسلامی هەڵوێستی لەبارەی پەیامەكەی بارزانی راگەیاند

 

خواكوڕك

لەدوای ئەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی لە بارەی دۆخی سیاسی‌و ئابووری هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە, پەیامەكە كاردانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێناو لە لای زۆربەی حزبەكان پێشوازی گەرمی لێكرا, بە دەرفەتێكی گرنگ دەزانرێت بۆ لەیەك نزیك بوونەوەی لایەنەكان‌و دەرباز بوون لەو دۆخە چەق بەستووە.
لە دواهەمین راگەیێندراویدا پەیوەست بەم بابەتە مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی دەڵێت “پەیامەكەی بارزانی بە ئەرێنی دەزانین و دەخوازین بە زووترین كات لایەنەكان كۆببنەوە و لەناوەرۆكی پەیامەكە بدوێن بۆ چارەسەری كێشەكان و چیتر كۆبوونەوەكان دوانەخرێن بۆ كۆبوونەوەیەكی تر ئەوەش بزانین ئێمە تەنھا لە پاش خوای گەورە خۆمان دەتوانین چارەسەری كێشەكانی خۆمان بكەین”.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەی بزوتنەوەی ئیسلامیدا هاتووە” پێویستە ھەموو لایەنە سیاسیەكان بە بەر پرسیارێتیەوە دەست بۆ یەكتر درێژ بكەین و راو بۆچوونەكانی یەكتر وەرگرین و چی باشە ئەوە پەسەند بكەین”.

Back to top button