ئەو ڕاستیانەی کە سەرۆك کۆماری ئێران ناتوانێت بیانشارێتەوە

سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی شەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ گرووپێکی چالاکانی سیاسیدا ئاماژەی بەوە دا کە لە کاتێکی زۆر دژوارو هەستیار دان و گووتی: «گەماڕۆکانی ئێستا لە سەردەمی شەڕی نێوان ئێران و عێراق بەهێزترن».

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەری فەرمی سەرۆک کۆماری ئێران ، حەسەن رووحانی لەم کۆبوونەوەدا گوتویەتی:
« لە کاتێکی زۆر سەخت و پڕمەینەتیداین ، بەڵام بێ هیواش نابین و تەیدەپەڕینین ، بەڵام ناکرێت بیشارینەوە کە لەئیستادا زۆر زیاتر لە ژێر گووشار داین تا ئەوە کاتەی نیوان ئێمە و عێراق شەڕ لە ئارا دابوو ، ئەوکات ئێمە کێشەی یاسایی بانکی ، فرۆشتنی نەوت و هەناردەوە هاوردەمان لە سەر نەبوو ، گەمارۆکان تەنیا لە بوواری هاوردەی چەک و چۆڵ بوو»

ئەو قسانەی رۆحانی لە کاتێکدایە کە لەسەرەتای دەرچوونی ئەمریکا لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران ، هەر ئەو حەسەن رووحانییە دەیگووت گەمارۆکان هیچ کاریگەریەکیان لە سەر ئێمە نابێت .

Back to top button