پۆمپیۆ بۆ دانوستان لە گەڵ پۆتن سەردانی ڕووسیا دەکات

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کۆبوونەوەو دانوستان لە گەڵ سەرۆک کۆماری رووسیا دەچێتە شاری سوچی.

وا چاوەڕوان دەکرێت لەم کۆبوونەوەدا باسی یاساکانی ڕێگری لە پەرەسەندنی چەک و چۆڵ ، ڕووداوەکانی ڤەنزوێلا ، کۆریای باکوور، ئێران و ئەو تۆمەتانە بکرێت کە سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دراوەتە پاڵ ڕووسیا.

ئەوە یەکەم جار پۆمپیۆ لە دوای دەست بەکار بوونی وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی رووسیا بکات بۆ وتووێژ لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ڕووسیا.

دوا کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای دوو وڵات دەگەرێتەوە بۆ هاوینی ڕابردوو لە نێوان پۆتن و ترەمپ دا.

Back to top button