کاتی کردنەوەی بەشی سێیەمی شەقامی 120 مەتریی ھەولێر ڕاگه‌یه‌ندرا

بەرێوەبەری پرۆژەی 120 مەتریی ھەولێر کاتی کردنەوەی بەشی سێیەمی شەقامەکە ئاشکرا دەکات.

سەفین سابیر، بەرێوەبەری پرۆژەی 120 مەتریی ھەولێر ڕایگه‌یاند، رۆژێک پێش جەژنی رەمەزان نۆ کیلۆمەتر لە شەقامی 120 مەتری دەکرێتەوە، کە دەکەوێتەوە نێوان ڕێگای کۆیە نزیک ماجیدی مۆڵ بۆ ڕێگای کەرکووک، دوای ئەوەش نۆ کیلۆمەتری دیکە دەمینێت، کە ڕێگای کەرکووکە بۆ دەرەوەی شار، لە ھەندێک شوێنی پرۆژەکە داری واشنتۆن و لە ھەندێک شوێنی دیکە بەردی جوانکاری بۆ دادەنرێت.

Back to top button