باروودۆخ بە جەنگێکی نێوان ئێران و ئیسرائیل کۆتایی دێت

غەسان عەتیـە

تەلەفزیۆنی mbc ئەمریکی گوتی باروودۆخ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئێران ئاڵۆزە و ولایەتە یەکگرتووەکان کاردەکات بۆ ڕێگری لە داخستنی گەروی هورمز و باب ئەلمەندەب بۆ دابین کردنی گەشتی دەریایی لە ئەگەری داخستنی لە لایەن ئێران و ڕێگری لە هاتووچۆی پاپۆڕەکان بۆ کەنداو کە شادەماری ئابووری گەلانە و نزیکەی 30 – 20 % بازرگانی جیهان پێکدەهێنیت ؛

شرۆڤەکارێکی سەربازی نزیك لە سەرکردایەتی سەربازی ئەمریکی گوتی ئەمریکا گەیشتە ئەو باوەڕەی باروودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنها بە جەنگێکی سەرتاسەری نێوان ئیسرائیل و ئێران کۆتایی دێت و بڕوای وایە ئیسرائیل شکست بە ئێران و حیزب اڵلە ی لوبنانی دەینیت ؛

دەربارەی سوریا و عێراق ناتوانن بەجەنگن دژی ئێسرائیل چونکە ئێسرائیل خاوەنی 600 فڕۆکەی ئێف 16 و ئێف 15 یە و ئێمە لە ئەمریکا 15 فڕۆکەی ئێف 35 S مان ڕادەستی ئێسرائیل کرد وتوانای هەڵگرتنی بۆمبی قوڕس و ڕۆکێتی ئاراستە کراو بە لێزەری دوورهاوێژ هەیە ؛

جگە لەمەش ئێسرائیل خاوەنی پێنچ ژێر دەریایی دۆلفینی ئەڵمانیە و لە توانایان دا هەیە بە ئارەزووی خۆیان بگەنە گەنداو و کەشتیە جەنگیەکانی ئێران نوقم بکەن بێ ئەوەی ڕۆکێتەکانی ئێران بیانپێکێنی ؛

ئەگەر ئێران و حیزب اڵلە ڕۆکێتیان هەبی بۆ لێدانی ئێسرائیل ئەوە ئێسرائیل هێشتا ڕۆکێتە کیشوەر بڕەکانی زەوی بە زەوی کە مەودای دەگاتە 2500 کیلۆمەتر و پێدەوترێ س 35 ی ئەمریکی بەکاری نەهیناوە و لە توانای دا هەیە ئێران و حیزب اڵلە بکاتە ئامانج ؛

ئەو شروفەکارە سەربازیە لە درێژەی ووتەکانی بۆ تەلەفزیۆنی mbc ئەمریکی دەڵێت جەنگی نێوان ئێسرائیل و ئێران بێ گومان ڕوودەدات و لەماوەی ڕابردوو ئێسرائیل مانۆڕی سەربازی لە دەریای ناوەڕاست ئەنجام دا بۆ لێدانی کەشتیە دەریاییەکان و ئێستا خاوەنی 100 هەزار بۆمبی قورسە کە لەڕێگای فڕۆکەی f15 و f16 دەتوانی ئێران بپێکێ و ئەم جارە نیازی نیە سنووری لوبنان ببەزێنی و هێرشەکانی چڕ دەکاتەوە لە ڕێگای هێزە ئاسمانیەکان و ڕۆکێتە دوورهاوێژەکان بـۆ لێدانی حیزب اڵلە ؛

ئێسرائیڵ خاوەنی دوو مانگی دەستکردە و بەکاریان دەینی بۆ ئاراستە کردنی ڕۆکێتەکان و جگە لەمەش 50 هەزار ڕۆکێتی دوورهاوێژی هەیە و نیوەی ئەم ژمارەیەی تەرخانکردووە بۆ لێدانی ئێران و بەتایبەتی کارگەکانی چەك و پردی نێوان شارەکان و بارەگا سەربازیەکان و بەتایبەتی شوێنی سوپای پاسدارانی ئێران ؛

بۆب هامڕایت شرۆڤەکارە سەربازیەکە گوتی بە لێدانی شوێنە ستراتیژیەکانی ئێران و حیزب اڵلە هاوپەیمانی ئەمریکا درووست دەبێ لەگەڵ ووڵاتانی ناوچەکە بـۆ ڕووخانی دەسەڵاتانی ئێران و بەشار ئەسەدی سوریا و حیزب اڵلە ی لوبنان و حەشدی شەعبی عێراقی و گوتیشی ئەمریکا بە بڕیاری دۆناڵد تڕامپ خۆی نوقمی جەنگێك ناکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڵکو ئەم کارەی بـۆ سوپای ئێسرائیل جێ هێشتووە ؛

ئێسرائیل ئێستا لە ڕووی سەربازی و مەشق و تەکنیکی تەکنەلۆژیا زۆر پێشکەوتووە و دەتوانی ئەو جەنگە هەڵگیرسێنێت بۆ کۆتایی بە ڕژێمی ئێران کە ماوەی 20 ساڵ گرژی بە خۆوە بینی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا لە ڕێگای فڕۆکە جەنگیەکان و ڕۆکێتی کیشوەر بـڕ و ژێر دەریاییەکان و ئەمریکا باش دەزانیت نە ڕوسیا و نە چین خۆیان لەم جەنگە تێ هەڵناقورتێنـن ؛

 

Back to top button