یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری کرا

پەیمانگای نەتەوەیی بۆ لێکۆڵێنەوەی فەلەکی، کاتی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵی دیاریکرد.

میدیا عەرەبییەکان لە زاری د. جادی قازی، سەرۆکی پەیمانگاکە ڕایانگەیاندوو، بەپێی لێکۆڵینەوە فەلەکییەکان ڕەمەزانی ئەمساڵ 29 ڕۆژ دەبێت و 4ی مانگی داهاتووش کە دەکاتە ڕۆژی سێشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت.

ساڵانە لە هەرێمی کوردستان، لێژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف یەکەم ڕۆژی جەژنی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکات.

Back to top button