فەرماندەیەكی پیشمەرگە شەھید بوو

کەمێک پێش ئێستا عەمید ئەسکەندەر گەردی یەکێک لە فەرماندەکانی پێشمەرگە شەهید بوو.

عەدنان گەردی ئامۆزای عەمید ئەسکەندەر گەردی ڕایگەیاند کە کەمێک پێش ئێستا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی ئوردن شەهید بوو.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد دوای تەواوکردنی ڕێککارەکان تەرمی شەهید عەمید ئەسکەندەر گەردی دەگەرێندرێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان و لە رێوڕەسمی تایبەتدا بە خاک دەسپێردرێت.

ڕۆژی پێنجشەممە (٩-٥-٢٠١٩) لەکاتی ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە لە شاری هەولێر بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە گوللە هاوەنێکی ٦٠ ملم تەقییەوە و لە ئەنجامدا شەهید عەمید ئەسکەندەر گەردی و دوو پێشمەرگەی دیکە زامدار بوون و دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگەیە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەکانی وڵاتی ئوردن.

عەمید ئەسکەندەر گەردی فەرماندەی لیوای ٣ی کۆماندۆی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی بوو و یەکێک بووە لەو فەرماندانەی پێشمەرگە کە ڕۆڵی بەرچاویان لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش هەبووە.

 

Back to top button